riklam

روونكردنەوەی سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی مۆڵەتی خوێندنەوە

کوردستان 11:24 AM - 2019-11-07
.

.

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی راگرتنی مۆڵەتی خوێندن رایگەیاند: ئەم راگرتنە لە ناو زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و سكوڵەرشیپی وڵاتانی دەرەوە ناگرێتەوە.

ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لەوبارەیەوە رایگەیاند: پرسیارێكی زۆرم بۆ هاتووە بەتایبەتی لە یەكەمەكانەوە لەسەر نوسراوی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (8582) لە 27ی  تشرینی یەكەمی 2019، تایبەت بەڕاگرتنی كاتی پێدانی مۆڵەتی خوێندن تا دەركردنی ڕێنمایی نوێ بۆ ڕێكخستنەوەی.

رونیشیكردوەتەوە: ئەم بابەتە دوێنێ بەنوسراوی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران/ دیوان ژمارە 9388 لەڕۆژی 6ی تشرینی دووەمی 2019 رێكخراوەتەوە كە ئەم راگرتنە مۆڵەتی خوێندن لەناو زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و سكوڵەرشیپی (زمالە) وڵاتانی دەرەوە ناگرێتەوە.

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران دەشڵێت: ئەو مۆڵەتانە بەدەركراون لەڕاگرتن و بەردەوام دەبن بەمەرجێك بەگوێرەی یاسا وپێوەرە كارپێكراوەكان بن.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket