riklam

دوكان.. زەوی و خانوە زیادەڕۆییەكان تاپۆدەكرێن

کوردستان 10:41 AM - 2019-11-07
.

.

لیژنەی باڵای تاپۆكردنی خانو زەویی زیادەڕۆییەكان لەقەزای دوكان كۆبۆیەوەو بڕیاریشە دوای رێكارە یاساییەكان تاپۆكردنی زەوی و خانوەكان دەستپێبكات.

لەوبارەیەوە سیروان سەرحەد قائیمقامی قەزای دوكان بە PUKmediaی راگەیاند: لیژنە باڵاكە پێكهاتون لەقائیمقام نوێنەری ئەنجومەنی وەزیران و بەڕێوبەری گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی و سەرۆك شارەوانی دوكان و لێپرسراوی موڵكایەتی شارەوانی دوكان و بەڕێوەبەری خانوبەری میری سلێمانی و نوێنەری تاپۆی دوكان و لەهەوڵی بەردەوامدان تا دوای رێكارە یاسیاییەكان زەوی و خانو و شوێنە بازرگانییەكان تاپۆ  بكرێن.

باسیشی لەوەكرد بڕیاری تاپۆكردنی زیادە رۆییەكان ئەو زەوی و خانو و شوێنە بازرگانییانە دەگرێتەوە كە دەكەونە سەر نەخشەی بنەڕەتی و هاوكات زیادە رۆییەكانی تر قەرەبوو دەكرێنەوەو لادەبرێن.

بڕیاری تاپۆكردنی خانوە زیادەڕەوییەكان لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت دەركراوەو بەجێبەجێكردنی بەشێكی زۆر لەو زەوی و خانو و شوێنە بازرگانیانە تاپۆ دەكرێن و لە كێشەی زیادەڕۆی رزگاریان دەبێت و دەتوانن بەویستی خۆیان مامەڵەی پێوە بكەن .

PUKmedia بێستون شارەستێنی

 

08888.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket