riklam

رانیه‌.. چه‌ندین پرۆژه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێن

کوردستان 10:28 AM - 2019-11-07
.

.

له‌شاری رانیه‌ به‌بڕی یه‌ك ملیار دینار پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری جێبه‌جێده‌كرێت.

له‌كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا كه‌ په‌یامنێری PUKmedia  ئاماده‌یبوو، سه‌ردار ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی شاره‌وانی رانه‌ی رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له‌ كابینه‌ی پێشووی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بڕیاری قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیاری تاپۆكردنی خانووه‌ پێتاپۆكانی شاری رانیه‌ درا، له‌ئێستادا كۆی داهاتی شاره‌وانی رانیه‌ كه‌یه‌ك ملیار دیناره‌ جارێكی تر ده‌خرێته‌وه‌ خزمه‌تی ئاوه‌دانی زیاتری شاره‌كه‌و ئه‌مه‌شی به‌یه‌كێك له‌خاڵه‌ گرنگه‌كانی بڕیاره‌ی قوباد تاڵه‌بانی وه‌سفكرد كه‌جارێكی تر داهاتی تاپۆكردنی خانووه‌ بێ تاپۆكان بۆ شاره‌كه‌ به‌كار ده‌هێندرێته‌وه‌.

له‌به‌شێكی تری كۆنفرانسه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا سه‌رۆكی شاره‌وانی رانیه‌ وتی، بۆ داهاتووش چه‌ندین پرۆژه‌ی تری گرنگ له‌شاری رانیه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ كه‌سه‌رجه‌میان خواستی سه‌ره‌كی هاووڵاتیانن.

PUKmedia هونه‌ر ره‌سوڵ - رانیه‌

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket