riklam

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان نیگه‌رانه‌ له‌به‌كارهێنانی چه‌ك له‌دژی خۆپیشانده‌ران

عیراق 10:17 AM - 2019-11-07
.

.

وته‌بێژی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به‌خۆپیشاندانه‌كانی عیراق راگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، نیگه‌رانین له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كان له‌عیراق.

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌...
سكرتێری گشتی نیگه‌رانی زۆری خۆی ده‌رده‌بڕێت سه‌باره‌ت به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی مردن و برینداربوون له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئێستای عیراقدا. ئه‌و راپۆرتانه‌ش كه‌ باس له‌ به‌كارهێنانی چه‌ك دژی خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن به‌ ڕاستی مایه‌ی نیگه‌رانین.

سكرتێری گشتی داوا له‌ گشت لایه‌نه‌كان ده‌كات بۆ خۆپاراستن له‌ به‌كارهێنانی توندوتیژی و هه‌روه‌ها بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ربه‌ستانه‌ له‌ هه‌موو كاره‌ توندوتیژییه‌كاندا. ئه‌و دیسانه‌وه‌ جه‌خت له‌سه‌ر گفتوگۆی پڕمانا ده‌كاته‌وه‌ له‌ نێوان حكومه‌ت و خۆپیشانده‌راندا.

PUKmedia  ئاژانسه‌كان

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket