riklam

كۆمپانیایه‌ك له‌هه‌ولێر كاڵای ماوه‌به‌سه‌رچوو ده‌خاته‌وه‌ بازاڕ

کوردستان 09:54 AM - 2019-11-07
.

.

كۆمپانیایه‌ك له‌ هه‌ولێر شتومه‌كی ماوه‌به‌سه‌رچوو به‌ به‌رگێكی نوێوه‌ جارێكی دیكه‌ ده‌خاته‌وه‌ بازاڕو به‌ هاووڵاتیانی ده‌فرۆشێته‌وه‌.

تیمه‌كانی پۆلیسی چاودێری بازاڕی هه‌ولێر ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر بڕێكی زۆر كاڵای ماوه‌به‌سه‌چوودا كه‌ له‌ كۆگایه‌ك ده‌خرایه‌ به‌رگێكی نوێوه‌و به‌ به‌روارێكی دیكه‌ به‌ هاووڵاتیان ده‌فرۆشرایه‌وه‌.

ئه‌و كۆمپانیایه‌ به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپانیای زێڕی وه‌ك برنج و ساوه‌رو تایت و چه‌ند مه‌وادێكی دیكه‌ی ماوه‌به‌سه‌رچووی له‌بازاڕدا كۆده‌كرده‌وه‌و به‌شوازێكی دیكه‌ خستویه‌تییه‌وه‌ بازاڕ.

یه‌كێكیش له‌و كارمه‌دانه‌ی له‌و كۆمپانیا كاری كردوه‌، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات ماوه‌ی دوو ساڵه‌ له‌و كۆگایه‌دا ئه‌و كاره‌ ده‌كرێت و شتومه‌كی ماوه‌به‌سه‌رچوو ده‌خرێته‌وه‌ بازاڕ.

له‌ لایه‌ن پۆلیسی هه‌ولێریشه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر سه‌رجه‌م مه‌واده‌ به‌سه‌رچووه‌كاندا گیراو لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردوه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket