riklam

لەسەر سكاڵای چەند هونەرمەندێك تۆمەتبارێك دەستگیردەكرێت

کوردستان 09:45 AM - 2019-11-07
.

.

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند تۆمەتبارێكیان دەستگیركردوە كە دانیشتوی هەولێرەو لەڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە ناوی چەند هونەرمەندێكی زڕاندوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی گەیشتوەتە PUKmedia نێردراوە، دەڵێت: دوای ئەوەی چەند هونەرمەندێك سكاڵا لەسەر تۆمەتبارێكی نادیار تۆمار دەكەن كە لەڕێگەی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانەوە ناویان زڕێنراوە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردو دوای بەدواداچوونێكی وردو ئاشكراكردنی تۆمەتبار توانرا (م.أ.ج) لەدایكبوی 1992 دانیشتوی شاری هەولێر لەشاری سلێمانی دەستگیربكرێت.

رونیشیكردوەتەوە: لەئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 2ی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی راگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket