riklam

ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئاب ده‌كرێت

ئابوری 09:13 AM - 2019-11-07
.

.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دوو رۆژ به‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئابدا تێده‌په‌ڕێت، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ 7-11-2019 ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئاب بكرێت و یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌ ده‌ستپێبكات.

به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia ، له‌سه‌ر نه‌وتی فرۆشراوی هه‌رێم ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن.

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 7-11-2019  مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 10-11-2019  مووچه‌ی یه‌كه‌كانی 70 و 80ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 11-11-2019 مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 12-11-2019 مووچه‌ی وه‌زاره‌تی دارای و ئابوری دابه‌ش ده‌كرێت.

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 13-11-2019 مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌ش ده‌كرێت.

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 14-11-2019 مووچه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكران و كه‌سوكاری شه‌هیدان دابه‌ش ده‌كرێت.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket