riklam

رانیە.. دوو كەس گیانیان لەدەستدا

کوردستان 11:09 PM - 2019-11-06
.

.

 لەشاری رانیە دوو كەس گیانیان لەدەستدا، پۆلیسی راپەڕینیش دەڵێت ئەو دوو كەسە لەكاتی كاركردن لە بینایەكی سێ نهۆمی گیانیان لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتووە، ئاماژەی بەوەداوە: شەوی رابردوو تەرمی دوو كرێكار بەناوەكانی (س.م) و (م.س) رەگەزی نێر دانیشتوی رانیەن، گەیەنرانە نەخۆشخانەی گشتی رانیە كە لەكاتی كاركردن لە بینایەكی سێ نهۆمی گیانیان لەدەستدا.

رونیشیكردوەتەوە: رووداوەكە لەكاتێكدا رویداوە هەردوو كرێكارەكە لە بینایەكی سێ نهۆمی لە ناو بازاڕی رانیە خەریكی بەستنی ئەسكەلە بوون و لە هەمانكاتدا سیمی ئەسكەلەكە پچڕاوەو كرێكارێكیان كەوتۆتە خوارەوە كرێكارەكەی تریش ویستویەتی هاوڕێكەی رزگار بكات لەئەنجامدا ئەویش دەكەوێتە خوارەوە بەوهۆیەشەوە هەردوو كرێكارەكە گیان لەدەستدا.

ئەوەی راگەیاندوە: دوای توێكاری پزیشكی بۆ تەرمەكانیان لە پزیشكی دادی رانیە رادەستی كەسوكاریان كرانەوە، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ روداوەكە كراوەتەوەو لەسەر روداوەكەش سێ كەس بەفەرمانی دادوەر بەپێی مادەی 411 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە بەردەوامە.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket