riklam

مەلا بەختیار: دنیا تێدەگات هەقە كورد پشتیوانی بكرێت

ی.ن.ک‌‌ 10:32 PM - 2019-11-06
.

.

مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێری، لەگەڵ بزافی ئاشتی سلێمانی كۆدەبێتەوەو ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە: مێژوو جارێكی تر بەتراجیدیا بۆ كورد دووبارە نابێتەوە.

كۆبوونەوەكە كە ئێوارەی ئەمڕۆ 6ی تشرینی دووەمی 2019 بەڕێوەچوو، بزافی ئاشتی سلێمانی، ئاماژەیان بۆ ئەوەكرد كە سەردانەكەیان بۆ لای سیاسەتمەدارێكی ئاشتیخوازە، كە هەمیشە لەوپێناوەدا تێكۆشاوەو بەمەبەستی گفتوگۆو بیروراگۆرینەوەیە سەبارەت بە بزافەكەیان و ئامانج و نەخشەرێگەی كاركردنیان.

هاوكات مەلا بەختیار رایگەیاند: بەمایەی دڵخۆشیزانی لەناو میللەتێكدا كە تائێستاش لەسەنگەرەكانی بەرگریدایە لەخۆی و یەكێكیش لەشانازییەكانی نەتەوەكەمان و كە لەئاییندەشدا دەبێتە شانازی بۆ هەموو ئاشتیخوازانی كورد، ئەوەیە كە كورد لەمێژووی خۆیدا تەجاوزی بۆ خاكی هیچ نەتەوەیەكی تر نەكردووەو تەئكیدیشی كردەوە:  نەتەوەكەمان قەرزارباری هیچ نەتەوەیەكی تر نییە، بەڵكو هەمیشە نەتەوەو دەسەڵاتەكانی تر، تەنانەت دەوڵەتە گەورەكانی دنیا قەرزاری میللەتەكەمانن.

مەلا بەختیار، سەربردەیەكی مێژووی بەرگری نەتەوەكەمانی لەرابردووی دوورەوە بۆ ئێستا و لە وێستگە جیاوازەكانی خەبات و قوربانیدان گێڕایەوە كە نەتەوەكەمان هەمیشە لەبەرگریدا بووەو وتی: میللەتێك  كە هەمیشە لەبەرگریدا بێت زۆر ئاساییە ئاشتیخوازیش بێت و ئەركیشێتی.

لێپرسراوی دەستەی كارگێری، تەئكیدیشی كردەوە كە بوونی ئەم جۆرە رێكخراوانە بەگرنگ و پێویست دەزانێت، بە تایبەت كە میللەتەكەمان هەمیشە لەبەدبەختی و بەگریدابووە بەتایبەت بۆ پاراستنی ئەزموونی ئێستامان و وتیشی: خۆشبەختانە ئێستا بارودۆخێك هاتۆتە پێشەوە كە دنیا تێدەگات كە هەقە كورد پشتیوانی بكرێت. ئەمەش دۆخێكی تازەیە لەم هاوكێشەیەی هاتۆتە پێشەوە. كە ئەموش دووەمجارە ئەم بارودۆخە دێتە پێشەوە، جاری یەكەم راپەرینی ساڵی 1991و دۆخی ئێستای رۆژئاوای كوردستانیش دووەمجارە و رایگەیاند:باوەڕیشم نییە ئەمە بگەڕێتەوە دواوەو جارێكی تر بگەڕێتەوە ئەو چوارگۆشەی كە رای گشتی و مێدیا سۆزیان بۆ كورد نەبێت، چونكە مێژوو جارێكی تر بە تراجیدیا بۆ كورد دووبارە نابێتەوە. 

لێپرسراوی دەستەی كارگێری، رونیشیكردەوە كە ئەم سەردەمە سەراپا جیاوازە لەڕابردوو، چونكە سەردەمی ئێستا كە جیهانگیرییە، تێكست و كەرەستە، ستراتیژ و فەلسەفەی جیاوازی خۆی هەیەو رابردوو گوزەشت و لەگۆرانكاری سەراپاییداین. بۆیە ناتوانین بەبیر و ئەندێشەی چەقبەستوو كێبڕكێی دنیای گۆڕاوی ئێستا بكەین. لەئایندەشدا گۆڕانكارییەكان رۆدەچن، فراوان دەبن و پەلوپۆدەهاون و لە دە ساڵی ئاییندەشدا ئەوەی ئێستا هەیە لە سیاسەت، كۆمەڵ و ئابوری هەڵدەگەڕێتەوە.

لەكۆتایی كۆبوونەوەكەشیدا مەلا بەختیار وتی: وردە وردە دەبێ ئێمەش لەم سەردەمەدا بین و دەبێ تێبكۆشین بێینە ناو بازنەكە و جێگەی خۆمان بكەینەوە لە  سیاسەت، لە ئابوری، زانست...تد و ئاشتی كۆڵایەتیش بۆ  پێكهاتەكان، شارو دێهاتەكان، ئایین و مەزهەبەكان، نەتەوە جیاوازەكان پێویستە.

تەئكیدیشی كردەوە كە: دەسەڵاتی حوكمڕان ئەزەلی نییە بەڵام دەسەڵاتی گۆڕانكاری مێژوویی هەمیشەییە، هەم دەگۆڕێ و هەم دەتگۆڕێت.

PUKmedia راگەیاندنی لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket