riklam

پاسپۆرتی سلێمانی هاووڵاتیانی كەركوك ئاگاداردەكاتەوە

کوردستان 09:05 PM - 2019-11-06
.

.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت خەتی پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلیكترۆنی سكاڵانوسەكانی كەركوك  وەستاوە، دەشڵێت: دانیشتوانی كەركوك و دەوروبەری دەتوانن سەردانی پارێزگای سلێمانی بكەن بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلیكترۆنی پاسپۆرت.

دەقی ئاگادارییەكەی پاسپۆرتی سلێمانی بۆ هاووڵاتیانی كەركوك و دەوروبەری 

ئاگاداری هاوڵاتیانی پارێزگای كەركوك و دەوروبەری دەكەین بە هۆی ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی كەركوك خەتی پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلەكترۆنی لای سكاڵا نوسەكانیان وەستاوە، هاووڵاتیانی ئەو پارێزگایە ناتوانن فۆڕمی ئەلەكترۆنی بەدەستهێنانی پاسپۆرت پڕبكەنەوە، لەبەر ئەوە داوا لە هاووڵاتیانی ئەو پارێزگایە دەكەین كە دەیانەوێت مامەڵەی پاسپۆرت بكەن لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی كەركوك:

1- ئەتوانن چەكی بانك بۆ مامەڵەی پاسپۆرت لە بانكێكی كەركوك ببڕن.

2- سەردانی پارێزگای سلێمانی بكەن بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلەكترۆنی پاسپۆرت .

3- پاشان بگەڕێنەوە پاسپۆرتی كەركوك بۆ مەبەستی تەواوكردنی مامەڵەی پاسپۆرت.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket