riklam

هێزە چەكدارەكانی عیراق: لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە خەڵك هاندەدرێن

عیراق 07:43 PM - 2019-11-06
.

.

وتەبێژی هێزە چەكدارەكانی عیراق جەخت دەكاتەوە كە رێنمایی توند دراوەتە هێزە ئەمنییەكان كە نابێت بەهیچ شێوەیەك چەك دژی خۆپیشاندەران بەكاربهێنرێت، خۆپیشاندان بەشێوەی ئاشتییانەو دوور لەتوندوتیژی مافی هاووڵاتیە، داواش لەگەنجانی ناڕازیی دەكات خۆیان لەكاری توندوتیژی بگرن.

ئێوارەی ئەمڕۆ 6ی تشرینی دووەمی 2019، لیوا روكن عەبدولكەریم خەلەف وتەبێژ بەناوی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: نابێت پردو رێگاكان دابخرێن و ئاستەنگ لەبەردەم هاتووچۆی هاووڵاتیان دروستبكرێت. 

وتیشی: داوامان لەهاووڵاتیان ئەوەیە كە نزیك نەبنەوە لە بنكە سەربازییەكان، راگەیەندنەكانیش دوور لە هاندان و وروژاندن مافی خۆیانە راوبۆچوونی خۆیان دەربڕن.

ئەوەشی خستەڕوو كە ژمارەیەكی كەم لەخۆپیشاندەران لەكاری توندوتیژی تێوەگلاون، دەشڵێت: تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بەشێوەیەكی خراپ بەكارهێنراون و بونەتە شوێنی هاندانی خەڵك، دەبێت جیاوازیش بكرێت لەنێوان خۆپیشاندەرو تێكدەر، چونكە خۆپشیاندانەكان زیانی شەش ملیار دۆلاری بەئابووری عیراق گەیاندوە.

خەلەف راشیگەیاند: شانەی قەیرانەكان كە لە فەرماندەیی هەموو هێزە ئەمنیەكانی پێكهاتووە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرو چاودێریكردنی بارودۆخەكە لەكۆبوونەوە بەردەوامن.

PUKmedia و.عومەر رەشید  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket