riklam

تیمی یەكێتی لەحكومەت سەردانی مەڵبەندی هەولێر دەكات

ی.ن.ک‌‌ 07:33 PM - 2019-11-06
.

.

ئێوارەی ئەمڕۆ 6-11-2019 لە هۆڵی شەهیدانی ١ی شوبات لە بارەگای مەڵبەندی ٣ی هەولێری یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە ئامادەبوونی شاڵاو كۆسرەت ڕەسول ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەشێك لە وەزیرەكانی یەكێتی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، تیمی وەزاری یەكێتی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە.

لە سەرەتای كۆبوونەوەكە بوونەوەكەدا شاڵاو كۆسرەت ڕەسول كورتەیەكی لەبارەی دۆخی ناوخۆی یەكێتی و دۆخی كوردستان و عێراق وپەیوەندی یەكێتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان پێشكەشكردو تیشكی خستە سەر دیدگاو تێڕوانینی یەكێتی بۆ پرسە هەنووكەییەكان.

لێپرسراوی مەڵبەند باسی لە ئامانجی ئەم كۆبوونەوەیە كردو ڕایگەیاند كە ئەم جۆرە كۆبوونەوانە بەشێوەیەكی بەردەوام بەڕێوەدەچن و بیروڕالەبارەی پرسەكان ئاڵوگۆڕ دەكرێن.

دواتر قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم كورتەیەكی لەبارەی كارەكانی حكومەت و چۆنیەتی كاركردنیان خستەڕووو تیمییەكێتیشی ڕاسپارد كەدڵسۆزانەترو لێبڕاوانەتر كار بكەن بۆخزمەتی هاووڵاتیان.

جێگری سەرۆكی حكومەت گوتیشی ئێمە لە حكومەت  بەرنامەو بڕیارەكانی یەكێتی بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان دەخەینە بواری جێبەجێكردن ووەك هەمیشەش پێشەنگی چاكسازی دەبین و بە كارەكانمان دەمانەوێ چاكسازی جدی لە سێكتەرە جیاوازەكان ئەنجام بدەین ودروشمەكانمان جێبەجێ بكەین.

دواتر هەڤاڵانی بەشدار لە كۆبوونەوەكەو وەزیرانی حكومەتی هەرێم كورتەیەكیان لەبارەی كارەكانی وەزارەت و چۆنیەتی خزمەتكردنیزیاتری هاووڵاتیان خستەڕوو و گفتوگۆی وردی بابەتە پەیوەستەكانی ئەمڕۆیان كرد.

PUKmedia  تایبەت

 

78765876.jpg

879768769.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket