riklam

هێزەكانی ئەمریكا لەسەر سێگۆشەی سنووریین

جیهان 06:02 PM - 2019-11-06
.

.

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایدەگەیەنێت، هێزەكانی ئەمریكا گەڕانێكی سەربازی لەسەر سێگۆشەی سنوورەكانی عیراق و سوریا و توركیا ئەنجام دەدەن.

روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند: ئەمڕۆ 6/11/2019 هێزەكانی ئەمریكا لەسەر سێگۆشەی سنوورەكانی عیراق - سوریا – توركیا ئامادەكارییان كردووە بۆ دروستكردنی بنكەیەكی سەربازیی نوێ‌ لەگوندی زغات(یەنبوع) لەسەر رێگای سیمالكا.

روانگەكە دەشڵێت: گەڕانی هێزەكانی ئەمریكا لەنزیك سنووری توركیا لەدێریك  ئەنجام دراوە و هێزێكی سوریای دیموكراتی هاوڕێیەتی كردوون.

PUKmedia  ئاژانسەكان

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket