riklam

مێركل: رێگە بەڕق و توندوتیژی نادەين

جیهان 05:43 PM - 2019-11-06
.

.

ئەنگێلا مێركلی راوێژكاری ئەڵمانیا بە بەبۆنەی تێپەڕبوونی 30 ساڵ بەسەر روخاندنی دیواری بەرلینداو لەمیانەی چاوپێكەوتنێكی گۆڤاری "دێرشپیگل"ی ئەڵمانیدا ئاماژەی بەبارودۆخی ئەڵمانیای رۆژهەڵاتداو سەرسامی خۆشی دەربڕی بەناڕازیبونی هەندێك لە هاووڵاتیان و جەختیشیكردەوە لەوەی ئەوان رێگە نادەن بەڕق و توندوتیژی، هۆشداریشیدایە ئەو هاووڵاتیانەی كە هەست بەبێزاری دەكەن بەتایبەتی رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا تا دوربن لەبیركردنەوەی توندوتیژی و رق و بێزاری.

ئەنگێلا مێركل لەو دیدرەدا كە دوێنێ سێ شەممە 5 ی تشرینی دووەمی 2019 بڵاویكردۆتەوە باس لەوە دەكاتەوەو دەڵێ تەنانەت ئەگەر خەڵكی لەخزمەتگوزارییەكانی وەك هاتوچۆوی ناوخۆو چاودێری تەندروستی و مامەڵەی حكومەت لەگەڵ هاووڵاتیاندا بەشێوەیەكی گشتی و ژیانی تایبەتی خەڵكی ناڕازی بێت ئەمە ناكاتە ئەوەو مانای ئەوە نیە ئیتر دەبێ خەڵك پەنابەرنە بەر رق و توندوتیژی و ئەوەش بەهیچ شێوەیەك سازشی لەسەرناكرێ و قبوڵ نیە.

 مێركل ئەوەش دەڵێت: سەرەڕای كەموكوڕی وسەرنجەكان، بەڵام لەسایەیی شۆڕشی ئاشتیانەی ئەڵمانیای رۆژهەڵاتدا نەوەیەك لە هاووڵاتی ئەڵمانی ئازادەو ئاستی فێربون چۆتە پێشەوە لەپاڵ ئەو ناوچە سەركەوتوانەی تردا، چونكە زۆرێك لەنەوەكان ئەو گوندانەیان چۆڵكردبوو.

هەر لەو دیدارەدا بەرهەڵستی خۆی بۆ پارتی میللی گەرای ئەلتەرناتیفی راستڕەو دەردەبڕێ و پێیوایە ئازادی رادەربڕین لە ئەڵمانیا لەبەردەم مەترسیدایەو پێشیوایە هەموو تاكێك دەبێ لە دەربڕینی بیروڕایدا ئازاد بێت و وتیشی: ئازادی بیروڕا مانای قەدەغەكردنی ئۆپۆزسیۆن نیە، چونكە ئازادی بیروڕا ئۆپۆزسیۆن دەگرێتەوەو ئەمە بەو مانایە نیە جێی رەخنە نەبن.

مێركل لەو دیدارەدا ئاماژە بەو دەستكەوتانە دەدات كە هاووڵاتیانی ئەڵمانیای رۆژهەڵات لەسایەی شۆڕشی ئاشتیدا بەر لە 30 ساڵ بەدەستیان هێناوەو وتیشی: یەكگرتنەوەی هەردو ئەڵمانیا بەتواناو رۆڵی رۆژهەڵات و رۆژئاوا بووەو دیواری بەرلین لە 9ی تشرینی دووەمی 1989دا روخێندراو ئەو دەستكەوتەش بەئازایەتی هاووڵاتیانی ئەڵمانیای رۆژهەڵات بوو.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا

س/ دۆیچە ڤیللە 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket