جۆر و شێوه‌كانی بوونی كاریكاتێر له ڕۆژنامه‌گه‌ریدا
بیروڕا 05:37 PM - 2019-11-06.
وێنه‌ی كاریكاتێریی ده‌توانێت له ڕۆژنامه‌گه‌ری خولاودا به چه‌ندین شێوه‌ی جیاوازه‌وه بوونی هه‌بێت، به گوێره‌ی ئامانجه دیاریكراوه‌كانی یان ئاماژه زۆره‌كانی تره‌وه، له نێو ئه‌و شێوانه‌شه‌وه ده‌توانین باس له‌م شێوانه‌ی خواره‌وه بكه‌ین:
1- گۆشه‌ی كاریكاتێری سه‌ربه‌خۆ:
له به‌رزترین شێوه‌كانی كاریكاتێره له ڕۆژنامه‌گه‌ریدا، ئه‌م شێوه‌یه بیرۆكه‌ی كاریكاتێره‌كه ده‌گه‌یه‌نێته خوێنه‌ر به‌بێ هیچ ده‌ست تێوه‌ردانێك له‌لایه‌ن بابه‌ته ڕۆژنامه‌وانیه‌كانی تره‌وه، به ناوه‌ڕۆك و توخمه پێكهێنه‌ره‌كانی تری هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ بابه‌ته ڕۆژنامه‌وانیه‌كانی تردا، به‌مه‌ش ده‌بێته بابه‌تێكی ڕۆژنامه‌وانی سه‌ربه‌خۆ كه هه‌موو توخمه‌كانی هه‌واڵی (ڕووداو، پاڵه‌وان، كات، شوێن) تێدایه، كه توخمه سه‌ره‌تاییه‌كانی پێكهێنانی هه‌ر بابه‌تێكی ڕۆژنامه‌وانین، به گوێره‌ی جۆری بابه‌ته‌كه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه فه‌راهه‌مكردنی توخمه‌كانی هه‌واڵ، بریتی بێت له پێویستی ده‌ربڕین له ڕووداوێكی دیاریكراوه‌وه، هه‌روه‌كو ژانره ئه‌ده‌بیه‌كانی تر كاریكاتێر ده‌توانێت هانا بۆ پێشكه‌شكردنی بیرۆكه‌یه‌كی خه‌یاڵی ببات، تێیدا ئاماژه بكات به ڕووداوێكی واقیعی دیاریكراو یان به بابه‌تێكی گشتی، هه‌روه‌ها كاریكاتێر ده‌توانێت به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ ببێته بابه‌تێكی هه‌واڵیی، و هانا بۆ ئاماژه و لاپلار نه‌بات، له هه‌موو حاڵه‌ته‌كانیشه‌وه گرنگ ئه‌وه‌یه كه كاریكاتێر بیرۆكه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ پێشكه‌ش بكات، به‌بێ پشت به‌ستن به هیچ بابه‌تێكی ڕۆژنامه‌وانی تر.
سه‌باره‌ت به‌و بابه‌تانه‌ش كه ئه‌م كاریكاتێره ده‌توانێت مامه‌ڵه یان چاره‌سه‌ریان بكات، ده‌كرێت هه‌ر بابه‌تێك بێت له‌و بابه‌تانه‌ی كه له جۆره‌كانی كاریكاتێردا پێشتر باسمان كردووه.
ئه‌م گۆشه كاریكاتێریه‌ش له زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌كانی جیهاندا بوونی هه‌یه، له هه‌ندێكیشیاندا چه‌ندین گۆشه‌ی سه‌ربه‌خۆ تایبه‌تكراوه به كاریكاتێر، شوێنی خۆیان گرتووه له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌م یان دوالاپه‌ڕه له ڕۆژنامه‌كاندا، زۆرجاریش چه‌ندین گۆشه‌ی به‌رده‌وامی هه‌یه له لاپه‌ڕه تایبه‌تمه‌نده‌كان له ڕۆژنامه‌كاندا وه‌كو لاپه‌ڕه‌كانی وه‌رزش و ئه‌ده‌ب و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و ئه‌وانی تر.
كرداری بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆشه‌ی كاریكاتێریی له ڕۆژنامه‌دا و له شوێنێكی به‌رده‌وام (بۆ نمونه لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌م یان دوالاپه‌ڕه) ئه‌رێنی و نه‌رێنی خۆی هه‌یه بۆ كاری ڕۆژنامه‌كه، ڕووه ئه‌رێنیه‌كه‌ی ئه‌و نه‌ریته له‌وه‌دا كورت ده‌بێته‌وه كه ڕۆژنامه‌كه خوێنه‌ری خۆی وا ڕادێنێت و له ڕووی ده‌روونیه‌وه ئاماده‌ی ده‌كات بۆ بینینی كاریكاتێر له هه‌مان شوێندا، بێ ئه‌وه‌ی ماندووبێت له گه‌ڕان به‌دوایدا، ڕووه نه‌رێنیه‌كه‌ش له‌وه‌دا كورت ده‌بێته‌وه كه خوێنه‌ر ڕادێت له بینینی كاریكاتێر له هه‌مان شوێندا، ئه‌مه‌ش وایلێده‌كات له لاپه‌ڕه‌كانی تردا نه‌گه‌ڕێت، زۆرجاریش ئه‌مه وا له خوێنه‌ر ده‌كات زۆربه‌ی بابه‌ته‌كانی تری ڕۆژنامه‌كه نه‌بینێت و نه‌یخوێنێته‌وه، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن ئه‌و خوێنه‌رانه‌ی كه بایه‌خ به خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان و بابه‌تی تری ڕۆژنامه‌وانیه‌وه ناده‌ن، بۆیه ده‌بێت ڕۆژنامه‌كان ڕه‌چاوی ئه‌وه بكه‌ن كه ده‌بێت پاڵ به خوێنه‌ره‌وه بنێن بۆ بینینی بابه‌ته وشكه‌كانی تریشی، وه‌كو ئابوری و سیاسی بۆ نمونه، به هاوكاری و یارمه‌تی بابه‌ته خۆشبه‌خشه‌كانی تری وه‌كو كاریكاتێره‌وه، له‌وانه‌شه ته‌نیا كاریكاتێر بێت، چونكه وارد نیه كه پارچه هۆنراوه‌یه‌ك تێفڕێده‌یته نێوان دوو وتاری ئابوورییه‌وه، به‌ڵام بۆ كاریكاتێرێك كه چاره‌سه‌ری بابه‌ته ئابوورییه‌كان ده‌كات ئه‌وه كارێكی زۆر ئاسانه، به‌م شێوه‌یه‌ش كاریكاتێر به حوكمی پشتبه‌ستنی به كێشه‌نی بینایی وه‌كو ئه‌و تیره ئاڕاسته‌كراوانه وایه كه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا داده‌نرێن بۆ نیشاندانی پلازا گشتیه‌كان له شاره گه‌وره‌كاندا، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین پارێزگاری له هه‌ردوو ڕووه ئه‌رێنی و نه‌رێنیه‌كه بكه‌ین، چاكتر وایه چه‌ندین گۆشه بۆ كاریكاتێر له ڕۆژنامه‌دا دابنرێت، یه‌كێكیان سه‌ره‌كی و نه‌گۆڕ، دووه‌میش یان زیاتر به‌رده‌وام و جێگۆڕ، كه‌وا له خوێنه‌ر بكات به‌بێ ماندووبوون گۆشه دڵخوازه‌كه‌ی خۆی ببینێته‌وه، و به‌دوای ئه‌وانی تریشه‌وه بگه‌ڕێت له‌لاپه‌ڕه‌كانی تردا.
نمونه‌ش بۆ ئه‌و كاریكاتێرانه‌ی كه ده‌توانن گۆشه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ پێكبهێنن، ئه‌م نمونانه‌ی خواره ده‌هێنینه‌وه:
وێنه‌یه‌كی كاریكاتێریی هونه‌رمه‌ندی سوریایی عه‌لی فه‌رزات له ڕۆژنامه‌ی (ئه‌لسه‌وره) بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه باسی بارودۆخی لوبنان ده‌كات، له‌م كاریكاتێره‌دا هه‌موو توخمه‌كانی ماده‌ی ڕۆژنامه‌وانی بوونیان هه‌یه، پاڵه‌وانه‌كه لوبنانه، كاته‌كه‌ش سه‌ری ساڵی زایینیه، شوێنه‌كه‌ش مه‌یدانی ململانێیه (شه‌ڕی ناوخۆی لوبنان)، و ڕووداوه‌كه‌ش ڕوونه‌دانی هیچ پێشكه‌وتنێكه.
وێنه‌یه‌كی كاریكاتێریی هونه‌رمه‌ندی لوبنانی مه‌حمود كه‌حیل، كه باس له هه‌مان كێشه (شه‌ڕی ناوخۆی لوبنان) ده‌كات، كه تێیدا هونه‌رمه‌ند ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له‌م شه‌ڕه‌دا براوه و دۆڕاو نیه ته‌نیا هه‌موو لوبنان نه‌بێت، مه‌حمود كه‌حیل له كاریكاتێره‌كانیدا به پیاوێكی ته‌ڕبوش له‌سه‌ر ئاماژه بۆ لوبنان ده‌كات.
PUKmedia هەندرێن خۆشناو
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19