ژمارەیەك بەڵگەنامەی مێژوویی رادەستی عیراق دەكرێتەوە

ژمارەیەك بەڵگەنامەی مێژوویی رادەستی عیراق دەكرێتەوە


6/11/2019 16:58:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

ئەمڕۆ چوارشەممە 6/11/2019 وڵاتی سعودیە لەرێگەی نوێنەری دەستەی گشتی گەشتوگوزارو كەلەپووری نیشتمانیەوە ژمارەیەك بەڵگەنامەی مێژوویی رادەستی  عیراق دەكاتەوە، ئەو بەڵگەنامانە لەلایەن هاوڵاتیەكی عەرەب كە نیشتەجێی وڵاتی سعودیە بوە بەشێوەیەكی نا یاسایی  لەساڵی 1940 دەستی بەسەردا گیراوەو هەندێكیان لەسایتە ئەلیكترۆنیەكان بڵاوبۆتەوە.

ئاژانسی هەواڵی سعودیە (واس) رایگەیاند: رۆستەم بن مەقبول ئەلكوبویسیە جێگری سەرۆكی دەستەی كەرتی كەلەپووری نیشتمانی بەڵگەنامەكان رادەستی قەحتان تەها خەلەف سەفیری عیراق لە وڵاتی سعودیە دەكات.

بەڵگەنامانەكان پەیوەندییان بەخێزانی دەسەڵاتدارانی ئەو كاتەی عیراقەوە هەیە و مێژووەكەشی بەدیاری كراوی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1940 و ، پێكهاتووە لە 250 لاپەڕە، خاوەندارێتیەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ (خانەی كتێب و بەڵگەنامەكان لەعیراق).

 بەهاوكاری وكاری هاوبەشی نێوان وەزارەتی ناوخۆ و دەرەوەی سعودیە لەناو خاكی سعودیەدا دەست بەسەر ئەو بەڵگەنامانەدا گیراوەو تا ئێستاش پارێزراو بووە، ماوەیەكیشە هەوڵدراوە کەبگەڕێندرێنەوە بۆ عیراق.

رادەستكردنەوەی ئەم بەڵگەنامانە بەپێی رێككەوتنامەی رێكخراوی (یونسكو)ی ساڵی1970 بەڕێوەچووە، رێككەوتنامەكە دەڵێت: دەبێت رێگری بكرێت لە هاوردەكردن و هەناردەكردن و گواستنەوەی نایاسایی خاوەندارێتی موڵكە رۆشنبیرییەكان.

ئەمەش جاری سێیەمە كەوڵاتی سعودیە  خاوەندارێتی موڵكی رۆشنبیریی رادەستی عیراق دەكاتەوە،پێشتریش ئەو وڵاتە لەساڵی2009-2010 ژمارەیەك پارچە شوێنەواری كۆنی رادەستی عیراق كردۆتەوە، سعودیە ئەوانە بە میراتی جیهانی دەزانێت و سوورە لەسەر پاراستنیان، جەختیشدەكاتەوە كە لەسەر جێبەجێ‌ كردنی رێككەوتننامە نێودەوڵەتیەكانی پەیوەست بەم بابەتە.
 
PUKmedia/وكالات

و/ عومەر رەشید

وێنە هەواڵ
  • image04
  • .

  • image04
  • جوتیاره‌ نموونه‌ییه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رهه‌مه‌كانی ده‌باته‌ هه‌ولێر

  • image04
  • یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) له‌هه‌ولێر

  • image04
  • كۆبوونەوەی لوتكە لەهەرێم بەڕێوەدەچێت

  • image04
  • سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم كۆده‌بنه‌وه‌

  • image04
  • هێرۆخان لەدەباشان پێشوازی لەكافیە سلێمان سكرتێری یەكێتی ژنان كرد

  • image04
  • فێستیڤاڵی هەنار لەهەڵەبجە

  • image04
  • فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە


                                           

وەفدێكی كۆمیتەی بەریتانیا كەرتی لیڤەرپوڵ بەسەردەكاتەوە


وەفدێكی  كۆمیتەی بەریتانیا بەسەرپەرشتی قەیس قاسم  لێپرسراوی كۆمیتە و شێخ ئیسماعیل بەرپرسی چاودێری و بەدوادا چوون، سەردانی شاری لیڤەرپولیان كرد و لەگەڵ ژمارەیەك كادیرو ئەندامی  یەكیتی...


  یۆنان.. كورد داكۆكیكاری هێنانه‌دی ئاشتی و سه‌قامگیریی و چه‌سپاندنی دیموكراسییه‌
   له‌ دانیمارك ڕۆژی كۆبانێ به‌ڕێوه‌چوو
                                           

عومەر شێخ موس: سەركردایەتیی كورد لەسیاسەت تێ نەگەیشتووە


عومەر شێخ موس، سیاسەتمەداری كورد، كە خەڵكی رۆژئاوای كوردستانە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەو پشتتێكردنەی ئەمەریكا لە رۆژئاوای كوردستان ئەگەر هەیە لە دژی هەرێمی كوردستانیش دووبارە ببێتەوە و دەشڵێت: ب...


  حاجی مەسیفی: بۆ دانانی پارێزگاری كەركوك چیتر سەبرمان نەماوە
  موكه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی: به‌ بارزانیم وت ڕیفراندۆم سودی بۆ كوردستان نابێت
                                           

پزیشكێك: پیشەكەمان پێش ئەوەی بازرگانی بێت مرۆڤایەتییە

رۆژانە هاووڵاتیان پەیوەندی بەردەوامیان لەگەڵیاندا هەیە، رووی مرۆڤایەتی كۆمەڵگەن، ئەو توێژەش پزیشكانن، كە پیشەكەیان پڕە لە سۆزو بەهای بەرزی ئاكارو رەوشتی جوان،...


  101 ساڵ بەسەر راگرتنی جەنگی جیهانی یەكەم تێدەپەڕێت
  رۆنی رەشكە .. خواردن و چارەسەر


کاریکاتێر