riklam

حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست

کوردستان 03:13 PM - 2019-11-06
.

.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران كۆبووەوە.

بەپێی راگەیەنراوێكی كۆبوونەوەكە كە وێنەیەكی گەیشتوەتە PUKmedia، لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران تیشكی خستەسەر كۆبوونەوەی سەرۆكایەتییەكانی هەرێمی كوردستان و سەرۆك كۆماری عیراق و لایەنە كوردستانییەكان كە تێیدا جەخت لەسەر یەكدەنگی و هاوهەڵوێستی لایەنە كوردستانییەكان كرایەوە لە بەغداو، بەشدارانی كۆبوونەوەكە هاوڕابوون لە سەر ئەوەی، نابێت مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان لە عێراق كەم بكرێنەوە.

پاشان ئەنجومەنی وەزیران دوای گفتوگۆكردن دەربارەی بابەتی بە هەمیشەییكردنی مامۆستایانی گرێبەست لەسەر میلاكی وەزارەتی پەروەردە، بڕیاری بەهەمیشەییكردنی پەسەند كرد بەڕەچاوكردنی ئەوەی كە ئەم مامۆستا گرێبەستانە ماوەی چەندین ساڵە لەبواری پەروەردەوە خزمەت دەكەن و پێداویستی بواری پەروەردەیان پڕ كردووەتەوە.

لەبەشێكی دیكەی راگەیەنراوەكەدا هاتوە: بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەكە گفتوگۆكردن بوو دەربارەی ئەو بابەتانەی پەیوەندیدارن بە مووچە وئیمتیازاتی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانی و راگیراوی سیاسی لە هەرێمی كوردستان. وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراوان راپۆرتێكی فراوانی دەربارەی ئەم بابەتە خستەڕوو. ئەنجومەنی وەزیران جەختی كردەوە لە سەر بەردەوامبوونی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە سەر خزمەتكردنی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانییانی سیاسی لە هەرێمی كوردستان و لەگەڵ حكومەتی فیدراڵیش لە گفتوگۆدا دەبێت لە سەر ئەم بابەتە.

PUKmedia 

 

 

 

 

 

 

 

 

99789879.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket