riklam

دیندار زێباری: رێگری لە هاتووچۆی خوێندکارانی کەمپەکان نەکراوە

کوردستان 02:52 PM - 2019-11-06
.

.

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەلایەن حکومەتی هەرێمە هیچ رێگرییەک لا هاتووچۆی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی کەمپی مەخمور نەکراوە.

لەم بارەوە د.دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لە دوای هاتنی بە لێشاوی ئاوارە و پەنابەران بۆ هەرێمی کوردستان دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم چەندین رێوشوێنیان گرتە بەر بۆ حەواندنەوەیان و درووستکردنی کەمپ بۆیان، یەکێک لەو رێوشوێنانە بریتی بووە لە رێکخستنی هاتوچوی کەمپەکان ئەویش بۆ پاراستنی ئەمن و ئاسایشی کەمپەکان و رێکخستنی، بەڵام سەرەڕای ئەوەش رێگری لە کەس نەکراوە، تەنانەت ژمارەیەکی زۆری ئاوارە و پەنابەران لە ناو شارەکان دەژین.
 
زێباری تیشکی خستە سەر ئەو لێدوان و راپۆرتانەی باس لە وە دەکەن دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم رێگری لە هاتوچۆی پەنابەرانی کەمپی مەخمور بۆ ناو شارەکانی کوردستان دەکەن و لەم بارەوە وتی: لە دوای تیرۆر کردنی دبلۆماتێکی کونسوڵخانەی تورکی لە هەولێر، دەزگا پەیوەندیدارەکان پێداچوونەوەیەک بە رێوشوێنە ئەمنییەکان کراوە، بەشێک لە دانیشتووانی ئەم کەمپە کێشەیان هەیە بۆ تازەکردنەوەى ناسنامەى رێپێدان کە ژمارەیان دەگاتە (٧٦٠) کەس كە رەزامەندی نوێکردنەوەیان لەلایەن حکومەتی ئیتیحادییەوە دەدرێت نەک حکومەتی هەرێم و لەبەر نوێ نەکردنەوەی ناسنامەی رێپێدان بەشێکیان کێشەیان بۆ دروست بووە لە هاتوچۆ کردن بۆ پارێزگاکان.
 
رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هاتوچۆی پەنابەرانی کەمپەکە و کارئاسانی کردن بۆیان لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەوڵدان بۆ  دۆزینەوەی رێگاچارەیەک لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتى ئیتیحادی، چونکە لەساڵی ٢٠١٤ ەوە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ئیتیحادی لە بەغدا نوێکردنەوەی ناسنامەی نشینگەى بۆ پەنابەرانى نیشتەجێی ئەم کەمپە راگرتووە, بەڵام پێشتر دانیشتووانی کەمپەکە ئازاد بوون لە هاتوچۆکردن بۆ هەموو شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی راپەراندنی کاروباری رۆژانەیان.
 
زێباری ئەوەشی روونکردەوە کە سەرەڕای پێداچوونەوە بە رێوشوێنە ئەمنییەکان، رێگری لە هاتوچۆی پەنابەرانی کەمپی مەخمور نەکراوە و لەم رووەوە  زیاتر وتی: سەرەڕای ئەو رێوشوێنانەی کە لە ئێستادا پیادە دەکرێن لەلایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە، بەڵام ئەو خوێندکارانەی کە لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم دەخوێنن رۆژانە بەشێوەیەکی ئاسایی هاتوچۆی خۆیان دەکەن.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket