وتاری سواو کۆتایی هاتووە
بیروڕا 02:26 PM - 2019-11-06.
مەلا بەختیار
چارەکە سەدەیەکە گۆڕانکاری هەمە لایەنەی ئابوری، سیاسی، کۆمەڵایەتی و تەکنەلۆژی، سەراپای جیهانی گرتۆتەوە. لایەنی کەم، لەدوای پەیدابونی ئینتەرنێتەوەو راکێشانی هێڵی ئینتەرنێت بۆ کوردستان (١٩٩٢ - ٢٠١٩) بەرە بەرە گۆڕانکاری لە کوردستانیشدا، بە تایبەتی لە میتۆدەکانی خوێندنو پەروەردەو هزری کۆمەڵ، هەروا، لە میدیای کوردستانیدا، پەیتا پەیتا گۆڕانکاری دێتە دی.
لە دوای راپەڕینەوە تا ئێستا، نەوەیەک پەیدا بوەو نەوەی دوەمی راپەڕینیش، خەریکە پێک دێ.
(٣3) زانکۆ لە کوردستاندا هەن. سەدان هەزار کەس زمانی ئینگلیزی و دەیان هەزاریش زمانەکانی دیکەی بێگانە دەزانن. کەم هاوڵاتی هەیە، تەلەفۆنی مۆبایلی نەبێو فەیسبوکی نەبێو وەتساپی نەبێ. رێگاکانی سەفەری دەرەوەی وڵات کراوەتەوەو بە ملیۆنەها کەس ساڵانە سەفەر دەکەن و دونیا دەبینن.
لە (٢٠١١)وە، بەناو بەهاری عەرەبی سەری هەڵداوە، ئەوەتا قۆناغی دووەمی راپەڕینەکان جەزائیرو لوبنان و سودان و عیراقیشی گرتۆتەوە. دروشمی خۆپیشاندەران دیارە، کە رەنگدانەوەی گۆڕانکاریەکانی سەردەمەکەن و لە ژێر کاریگەری سۆسیال-میدیان و سەر بە حیزب و مەزهەب و دەسەڵاتداران، رەت دەکەنەوە.
کەچی.. هێشتا، لە هەر چوار بەشەکەی کوردستاندا، هێزە سیاسیەکان، تەنانەت حکومەتی هەرێمیش، چارەکێکی سیاسەت و دەسەڵاتیان بەپێی ئەرکەکانی سەردەمەکە نەگۆڕیەوە. گەندەڵان نەگلاون، مشەخۆران بەدەنگی بەرز ئەمشێنن، هەلپەرستی بۆتە دەمڕاستی.
لەوانەش سەیرو سەمەرەتر.. زۆربەی لایەنە سیاسیەکانو کاربەدەستان، هێشتا قۆناغی گوتاری (ئەی رەقیب)یان جێ نەهێشتوە.
ئەگەر شارەزایەک سەد گوتاری سیاسیەک، یان کاربەدەستێک، لەناو حیزبەکان و حکومەت، لە ساڵانی رابوردو هەڵبسەنگێنێ، بە ئاسانی دەتوانێ بیسەلمێنێ، کە ناوەرۆکی وتارەکانیان، یەک مەبەست و یەک ئاڕاستەیە.. ئەویش ناوەرۆکو ئاڕاستەی گۆتاری سواوی کلاسیکیە.
بەڕێزان!
بۆ خۆدەرخستن، مەنێرن بە دوای ئۆرگانەکاندا قسەی سواوی بۆ بکەن. کرێی سەیارە مەدەن هەتا شوێنی كۆبونەوەكان قەرەباڵغ بكەن. ئەمڕۆ بواری دیكە زۆرە بۆ ئەوەی گوتارەكانتان بگەیەنن.. بە كورتی دەڵێین: گوتارە سواوەكان واز لێ بهێنن. بڕۆن بخوێننەوە، فێرگەكانی رەخنە شارەزا بن. بە فەلسەفەی سیاسیی نوێ پەروەردە بن. تەكنیكی نوێی میدیا و پەروەردە بەكاربهێنن. كارتان بەوە تەواو نابێ، دەڵاڵی فەیسبوك بەكرێ بگرن بۆ ئەوەی وێنەو هەواڵەكانتان بڵاوبكەنەوە. گرنگ وێنەو هەواڵ نیە. گرنگ ئەو بابەتەیە كە باسی دەكەن. ئەو بۆچونە نوێیانەیە كە دەری دەبڕن. گرنگ تێگەیشتنتانە لە گۆڕانکاریەکانی سەردەمەکە و لە ئەرکەکانی سۆسیال-میدیا. ئەوەتا بینیمان ئەو کاربەدەستانەی لە بەغداد و جەزائیر و سودان و لوبنان، دەڵاڵی فەیسبوکیان هەبوو، یان هێزی چەکداری تایبەتیان هەبوو.. یاخود تەکەتولیان هەبوو، ئەوەتا چارەنوسیان دەبینین چیان بەسەر هاتوە. هەتا دەرسیان لێوەربگیرێ. بۆیە، تكایە..
وتاری ئەشكەوت و گوتاری سواو، واز لێ بهێنن.. هۆشتان بێتەوە بەر.. چونكە نەوەی نوێ هۆشی هاتۆتەوە بەر!
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی ههولێر گهنجێك دهكوژێت و بنهماڵهكهی داوای روونكردنهوه دهكهن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئهمریكا: ئازادی رۆژنامهنوسی و مافی مرۆڤ لهههرێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئهمریكا: ئازادی رۆژنامهنوسی و مافی مرۆڤ لهههرێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24