riklam

سلێمانی شاری داهێنان و ئەدەب لەپێشانگایەكی وێنەییدا

ئەدەب وهونەر 01:10 PM - 2019-11-06
.

.

بەدروشمی (سلێمانی شاری داهێنان و ئەدەبە) كۆمەڵەی وێنەگرانی كوردستان لقی سلێمانی، بەهەماهەنگی  گروپی فۆتۆگرافەرانی گەڵا، لەساڵیادی بنیادنانی  شاری سلێمانیدا  پێشانگایەكی فۆتۆگرافی دەكاتەوە و ماوەی رۆژێك دەخایەنێت.

رۆژی  پێنج شەممە  14-11-2019 گروپی فۆتۆگرافەرانی گەڵا بەهاوكاری سەرۆكی كۆمەڵەی وێنەگرانی كوردستان لقی سلێمانی لەساڵیادی شاری سلێمانیدا، هەڵدەسێت بەكردنەوەی پێشانگایەكی فۆتۆگرافی لەگەلەری ئەمنەسوركە كەلەسەعات 10ی بەیانیدەستپێدەكات و تا 5ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

ئامانج لەكردنەوەی ئەم پێشانگایە دەربڕینی وەفایە بۆشاری هەڵمەت و قوربانی وپیشاندانی رێز بۆ ئەوكەسایەتییانەی چەندین ساڵە لەپیشەو بوارە جیاوازەكاندا بۆبەرەو پێشچوونی سلێمانی خزمەت دەكەن .

گروپی فۆتۆگرافەرانی گەڵا لەیەكەم رۆژی پایزی ساڵی 2018 وە  دامەزراوە و زیاتر لە 100 فۆتۆگرافەر ئەندامی گروپەكەیە، لەسەرەتای دامەزراندنیشیەوە چەندین گەشتی فۆتۆگرافی ئەنجام داوە بۆ ناوچە جیاجیاكانی كوردستان و دەرەوە.

گروپەكە تائێستاش خاوەنی پێنج پێشانگای تایبەتی خۆیەتی، كە یەكێكیان پێشانگای فۆتۆگرافی خانمانی كوردستانی رۆژهەڵات و باشوور بەبەشداری 50 خانمی فۆتۆگرافەر بوو، وەبەشداری چەندین ڤیستیڤاڵ و پێشانگای كردووە لەوڵاتانی  دەرەوە .

PUKmedia راگەیاندن و پەیوەندییەكانی گروپی فۆتۆگرافەرانی گەڵا

18.jpg

17.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket