riklam

قوباد تاڵەبانی: چاكسازییەكان بەردەوام دەبن

کوردستان 12:30 PM - 2019-11-06
.

.

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران رایدەگەیەنێت، چاكسازییەكانمان لە سێكتەرە جیاجیاكاندا بەردەوام دەبن وبەرەوپێشچوونی باش ھەیە لەوبارەیەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 6-11-2019، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازیكرد لەوەفدێكی ژوورە بازرگانییەكانی وڵاتی ئەڵمانیا كە لە بوارەكانی وزە و تەكنەلۆژیای زانیاری و كەرتەكانی تر كاردەكەن و جەختی لەوەكردەوە كە حكومەتی هەرێم هەوڵی تەواو دەدات بۆ باشتركردنی ژینگەی كار بۆ كۆمپانیا بیانییەكان لەپێناو ئاسانكاریكردنی زیاتر بۆ وەبەرهێنانی بیانی لەھەرێم.

لەبەشێكی تری دیدارەكەدا، قوباد تاڵەبانی روونیكردەوە پڕۆسەی چاكسازی لە هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و لەئێستاشدا لەچەند سێكتەرێكدا بەرەوپێشچوونی باش ھەیە.

لەبارەی رەوشی سیاسی عیراقیشەوە، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بە وەفدەكەی راگەیاند: حكومەتی هەرێم دەخوازێت سەقامگیری باڵ بەسەر عیراقدا بكێشێت لەپێناو زەمینە خۆشكردن بۆ ئاڵوگۆڕی زیاتری بازرگانی و ئابوری لەنێوان ناوچە جیاجیاكانی وڵات و باسی لەوەكرد خەڵكی عێراق خوازیاری ژیانێكی باشتر و حوكمڕانییەكی باشترن و ئەمەش مافی خۆیانە.

لەلای خۆشیانەوە وەفدی ژوورە بازرگانییەكانی ئەڵمانییەكان باسیان لەوەكرد ئەوان بە گەشبینییەوە دەڕواننە ڕەوشی كوردستان بۆ كاركردن و لەم سەردانەیاندا لەسەر ئەو دەرفەت و بوارانە هەڵوێستە دەكەن كە بۆ وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی شیاون.

PUKmedia راگەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket