به‌رهه‌می هه‌نگوینی كوردستان به بازرگانیی نه‌كراوه
ئابوری 12:18 PM - 2019-11-06.
له‌ژێر دروشمی (هه‌نگوینی كوردستان باشترینه)، كۆمه‌ڵه‌ی هه‌نگه‌وانانی كوردستان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی سلێمانی، چواره‌مین فێستیڤاڵی هه‌نگوین ساز كرا له پاركی ئازادی شاری سلێمانی.
به دوور بێت له ساخته یان گرانی له نرخ
سیروان ئه‌بوبه‌كر محه‌مه‌د ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌نگه‌وانانی كوردستان و سه‌رپه‌رشتیاری فێستیڤاڵه‌كه، ئاماژه به‌وه ده‌كات، كوردستان له رووی هه‌نگه‌وانییه‌وه گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه، چونكه یه‌كێك له باشترین به‌رهه‌مه‌كانی هه‌نگوینی لێیه.
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، گرنگی ئه‌م جۆره فێستیڤاڵانه ئه‌وه‌یه كه كڕیار راسته‌وخۆ له‌ده‌ستی یه‌ك كه هه‌نگه‌وانه‌كه‌یه به‌رهه‌مه‌كه بكڕێت و به‌ده‌ستی بگات. تا به دوور بێت له ساخته له جۆرایه‌تی یان گرانی له نرخ.
له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌می خۆماڵی هه‌نگوینی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، سیروان ئه‌بوبه‌كر ئاماژه به‌وه ده‌كات، تا ئێستا به هۆی كه‌می ناسینی به‌رهه‌می هه‌نگوینی كوردییه‌وه، نه‌توانراوه وه‌ك ئاستی بازرگانیی سوود له‌مه ببینڕیت، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی كه‌سی كه هاتوون و به‌رهه‌مه‌كه‌یان بینیوه خواستیان له‌سه‌ری په‌یدا كردووه‌و داوایانكردووه، یان له رێگه‌ی كه‌سییه‌وه به‌رهه‌مه‌كه به‌كۆمه‌ڵ ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كراوه.
رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان له ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی تر گۆڕاوه
به وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌نگه‌وانانی كوردستان، رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی هه‌نگوین له‌مساڵدا له ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی تر گۆڕاوه، بۆ نموونه له ناوچه‌ی ماوه‌ت و شارباژێر به‌رهه‌می هه‌نگوین كه‌می كردووه، له‌كاتێكدا هه‌مان به‌رهه‌م له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر زیادی كردووه،
ده‌شڵێت: «به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌گه‌ر پیشه‌ی هه‌نگه‌وانی كۆنترۆڵ بكرێت و بتوانرێت به شێوه‌یه‌كی زانستی و ئه‌كادیمی هه‌نگه‌كه‌ی په‌روه‌رده بكات، له سه‌روو هه‌زار تۆن به‌رهه‌می خۆماڵی هه‌نگوینمان ده‌بێت، چونكه ژینگه‌یه‌كی له‌بار، ئاو و هه‌وایه‌كی گونجاو، سروشتێكی باشمان هه‌یه بۆ په‌روه‌رده كردنی هه‌نگ».
نه‌بوونی تاقیگه‌یه‌كی جۆریی
هاوكات، لوقمان عومه‌ر شه‌ریف لپێرسراوی كارگێری كۆمه‌ڵه‌ی هه‌نگه‌وانانی كوردستان، ئاماژه به‌وه ده‌كات، 33 هه‌نگه‌وان له ته‌واوی ناوچه جیاجاكانی هه‌ولێر و كوێستانه‌كانی قه‌نده‌یل و هه‌ورامان و شارباژێره‌وه به‌شداربوون له فێستیڤاڵه‌كه‌دا.
لوقمان عومه‌ر شه‌ریف هۆكاری ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا نه‌توانراوه هه‌نگوینی خۆماڵی كوردستان ببرێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات وه‌ك بازرگانی بۆ نه‌بوونی تاقیگه‌یه‌كی جۆریی پێكهاته خۆراكییه‌كانه گه‌ڕانده‌وه كه بۆ هه‌نگوین ده‌كرێت و خۆی له 300 جۆر پشكنیندا ده‌بینێته‌وه.
ده‌شڵێت: «به‌رهه‌می خۆماڵی هه‌نگوین به هۆی گونجانی سروشته‌كه‌یه‌وه له كوردستان، یه‌كێكه له‌و هه‌نگوینانه‌ی كه له ناوچه‌كه‌دا له رووی كوالێتییه‌وه زۆر به‌رزه، به‌ڵام به هۆی نه‌بوونی ئامرازی پێویست نه‌توانراوه به‌رهه‌مه‌كه ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكرێت».
به‌رهه‌می هه‌نگوینی كوردستان كوالێتی به‌رزه
لوقمان عومه‌ر شه‌ریف باس له به‌رهه‌می هه‌نگوینی كوردستان ده‌كات له رووی جۆرایه‌تیه‌وه‌و ده‌ڵێت: «كوالێتی به‌رهه‌می هه‌نگوینی كوردستان زۆر به‌رزه، خواستی له‌سه‌ره، له فێستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا پله‌ی به‌رز به‌ده‌ست ده‌هێنێت، به‌تایبه‌ت ساڵی رابردوو له وڵاتی لوبنان پله‌یه‌كی زۆر باشی وه‌رگرتووه و له ئۆكراینا و فه‌ره‌نساش به‌شداربووه‌و دانی پێدانراوه له رووی كوالێتییه‌وه».
ناوبراو ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌مساڵ به هۆی كه‌شو هه‌واوه هه‌نگوینی پێده‌شته‌كان كه‌متر بوون له چاو هه‌نگوینی كوێستانه‌كاندا.
فێستیڤاڵه‌كه ماوه‌ی سێ رۆژی خایاند، به‌ڵام دواتر ماوه‌كه‌ی درێژكرایه‌وه.
PUKmedia سه‌رچاوه/ ژووری بارزگانی‌و پیشه‌سازیی سلێمانی
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28