riklam

یاریگاكانی عیراق گەمارۆیان خرایەوە سەر

عیراق 11:47 AM - 2019-11-06
.

.

یەكێتی تۆپی پێی جیهان بڕیاری گواستنەوەی یارییەكانی عیراقی لە پاڵاوتن هاوبەشەكانی جامی جیهانی و جامی نەتەوەكانی ئاسیای بۆ دەرەوەی عێراق دەركرد.

بە پێی نوسراوێكی رەسمی یەكێتی تۆپی پێی جیهان،  بەهۆی ئاڵۆزی بارودۆخی گشتی شارەكانی ناوەراست و باشووری عیراقەوە، داوا لە یەكێتیی تۆپی پێی عیراق دەكات كە تاوەكو ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە یاریگەیەكی دەرەوەی خاكی عێراق بدۆزنەوە بۆ بەرێوەچوونی دوو یاری داهاتووی عێراق بەرامبەر ئێران و بەحرەین لە پاڵاوتنە هاوبەشەكانی جامی جیهانی و جامی ئاسیا .

هاوكات یەكێتی تۆپی پێی ئاسیاش پاڵاوتنەكانی ئاسیای تازەپێگەیشتوانی كۆمەڵەی عێراقی لە كەربەلاوە گواستەوە بۆ شانشینی عومان .

PUKmedia هەرێز جەمال

14.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket