riklam

ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی داواكاری خۆپیشاندەران دەكات

عیراق 09:34 AM - 2019-11-06
.

.

بڕیارە شەممەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ تاوتوێ كردنی داواكاری خۆپیشاندەران و گفتوگۆكردنی چەند پڕۆژە یاسایەك دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجامبدات.

دیلان غەفور ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە PUKmedia ی راگەیاند: بڕیارە شەممەی داهاتوو كە دەكاتە 9-11-2019، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ تاوتوێ كردنی داواكاری خۆپیشاندەران و گفتوگۆكردنی چەند پڕۆژە یاسایەك دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجامبدات و بەدواداچوون بۆ كاری لیژنەی هەمواركردنەوەی دەستور بكات.

وتیشی: پێناچێت لەدانیشتنەكەی ئەنجومەنی نوێنەراندا عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئامادەبێت چونكە، تا ئێستا هیچ بڕیارێك لەوبارەیەوە نییە.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket