riklam

لاهور شێخ جه‌نگی: ناكرێت رۆڵی كورد فه‌رامۆش بكرێت

کوردستان 10:29 PM - 2019-11-05
.

.

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ به‌رواری 5-11-2019 له‌سلێمانی لاهور شێخ جه‌نگی لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن‌و زانیاری/ زانیاری، پێشوازی كرد له‌ ژه‌نراڵ ئیریك هیل سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌ تایبه‌تییه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق و سوریا.

له‌و دیداره‌دا وێرای تاوتوێكردنی ڕه‌وشی سیاسی عێراق و ناوچه‌كه‌ وپێویستی ئه‌وه‌ی كه‌ بارودۆخی سیاسی سه‌قامگیربێت و ڕێگری بكرێت له‌وه‌ی شانه‌ نوستوه‌كانی داعش وڕێكخراوه‌ تیروریستیه‌كان له‌عێراق و سوریا بواریان نه‌درێت جارێكی تر خۆیان ڕێكبخه‌نه‌وه‌ و ببنه‌ مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ وتۆقاندن.

دواتر جه‌ختكرایه‌وه‌ ، كه‌ كورد و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هاوپه‌یمانێكی گه‌وره‌بون له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆرو تێكشكاندنی داعش و قوربانی زۆریان به‌خشیووه‌، بۆیه‌ ناكرێت له‌هاوكێشه‌ سیاسی وئیقلیمییه‌كاندا ڕۆڵی كورد فه‌رامۆش بكرێت، چونكه‌ كورد له‌ئێستا و ئاینده‌دا فاكته‌ری سه‌قامگیری ده‌بێت له‌ناوچه‌كه‌دا.


PUKmedia تایبه‌ت

75.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket