riklam

حكومه‌تی یه‌مه‌ن و ئه‌نجومه‌نی راگوزه‌ری باشوور رێككه‌وتن

جیهان 10:07 PM - 2019-11-05
.

.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 5/11/2019 له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌لریاز حكومه‌تی یه‌مه‌ن و ئه‌نجومه‌نی راگوزه‌ری باشوور رێككه‌وتنێكیان ئیمزا  كرد.

رێككه‌وتنه‌كه‌ كۆتایی هێنان ده‌بێت به‌ئاڵۆزییه‌كانی وڵاتی یه‌مه‌ن، لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر تێكڕای به‌نده‌كان و پرسه‌ سیاسی و ئه‌منی و ئابووریه‌كان رێككه‌وتوون.

له‌مه‌راسیمی رێككه‌وتنی نێوان لایه‌نه‌كانی یه‌مه‌ن له‌ ریازی پایته‌ختی وڵاتی سعودیه‌ هه‌ریه‌ك له‌ محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینی پادشای سعودیه‌و و شێخ محه‌مه‌د بن زاید جێنشێنی پادشای ئه‌بوزه‌بی ئاماده‌یبوون.

به‌پێی رێككه‌وتنامه‌كه‌ لیژنه‌یه‌ك  بۆ جێبه‌جێ كردن و به‌دواداچوونی رێككه‌وتنه‌كه‌ دروست ده‌كرێت و  وه‌فدێكی ئه‌نجومه‌نی راگوزه‌ر له‌باشووری یه‌مه‌ن به‌شدار ده‌بێت له‌ گفتوگۆكانی حكومه‌ت تاوه‌كو رێككه‌وتنی كۆتایی سیاسی و كۆتایی هێنان به‌ كۆدێتانی میلیشیای حوسیه‌كان.

هه‌ربه‌پێی ریزبه‌ندییه‌ سیاسیه‌كان، حكومه‌تێك له‌سیاسیه‌ به‌تواناكان و له‌ 24 وه‌زیر پێكده‌هێنرێت،سه‌رۆك به‌راوێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ ده‌ستنیشان ده‌كات.

ئه‌ندامانی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ش نیوه‌به‌نیوه‌ ده‌بێت له‌نێوان شاره‌كانی باشوور باكوور، ماوه‌ی پێكهێنانی كابینه‌كه‌ش نابێت له‌ 30 رۆژ زیاتر بێت .


PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket