riklam

عادل عه‌بدولمه‌هدی: بارودۆخی ئێستای عیراق پاڵنه‌ری رابردووه‌

عیراق 09:27 PM - 2019-11-05
.

.

هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور له‌ئه‌ستۆی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌

دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كردو وتی، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت ده‌رئه‌نجامی باشی نابێت.

عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌باره‌ت به‌ دۆخی عێراق ئه‌مرِۆ سێشه‌ممه‌ له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لێدوانیداو رایگه‌یاند: چه‌ند رێكارێك هه‌یه‌، كه‌ به‌ به‌كارهێنانیان ده‌توانین له‌ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێكدا حكومه‌تی ئێستا هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه‌و راده‌ستی بكه‌ین، به‌ڵام هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی باش نابێت و چاره‌سه‌ر نیه‌.

له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانیشه‌وه‌ وتی: جیاوازی له‌نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ین به‌ ئاشتی و ئارامی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و داواكاریه‌كانیان ده‌خه‌نه‌رِوو، له‌گه‌ل ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ ئامانجی كاری تێكده‌ری هاتونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قام.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاڵۆزی و گرژی له‌نێوان گه‌ل و سیاسیه‌كاندا دروستكردوه‌و بێ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، ناكرێت هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ئه‌نجامبدرێت، هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور و هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری.

عادل عه‌بدولمه‌هدی باسی له‌ كۆمه‌ڵێك فشار و پاڵنه‌ر كرد، كه‌ دۆخه‌ی ئێستای عێراق به‌رهه‌می ئه‌و پاڵنه‌رانه‌یه‌ كه‌ له‌پاش ساڵی 2003وه‌ دروستبوون و ئه‌نجامدراون.

هاوكات له‌باره‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستور، سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاند: بێگومان ده‌ستور راپرسی بۆ ئه‌نجامدراوه‌ و له‌ كاتێكی دیاریكراودا بڕیاری له‌سه‌رداوه‌ و په‌سه‌ندكراوه‌، ئێستا ده‌ستور بوه‌ته‌ ئه‌و چه‌تره‌ی هه‌موو عیراقییه‌كان له‌سایه‌یدان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ندێك كه‌موكورِی تێدابێت، به‌گوێره‌ی كات و قۆناغه‌كان برِیار له‌سه‌ر ده‌ستوور ده‌درێت.


PUKmedia سۆمه‌ریه‌ نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket