riklam

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 08:51 PM - 2019-11-05
.

.

ریزبه‌ندی كاندیده‌كان له‌كۆنفرانسی كۆمیته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای تیروپشك ده‌بێت.

د.بڕیار ره‌شید وته‌بێژی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كان/لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ كۆنفرانسی كۆمیته‌كان، له‌كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی (3-11-2019)ی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كان/لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، بڕیاردرا هه‌موو مه‌ڵبه‌نده‌كان ناوی ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی كه‌ خۆیان كاندید ده‌كه‌ن له‌كۆنفرانسی كۆمیته‌كان بۆ نوێنه‌رایه‌تیكردنی كۆمیته‌ له‌كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌ند، پێویسته‌ لیستی ناوه‌كانیان بنێرن بۆ به‌شی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌كته‌بی رێكخستن كه‌ دوا واده‌ رۆژی (10-11-2019) سه‌عات (12)ی نێوه‌ڕۆیه‌.

وتیشی: ریزبه‌ندی ژماره‌ی كاندیده‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای تیروپشك ده‌بێت، كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ر به‌ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامده‌درێت، هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی كه‌ سه‌ر به‌مه‌كته‌به‌كانی (كۆمه‌ڵایه‌تی و رێكخراوه‌دیموكراتیه‌كان)و (یه‌كێتی ژنانی كوردستان)ن، به‌شدارن له‌كۆنفرانسی كۆمیته‌كان و خوازیارن خۆیان كاندید بكه‌ن، پێویسته‌ لیستی ناوه‌كانیان تا رۆژی (10-11-2019) سه‌عات (12)ی نیوه‌ڕۆ بگاته‌ به‌شی ئاماری ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كان.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket