riklam

هاتوچۆی هه‌رێم برِیارێكی نوێ ده‌رده‌كات

کوردستان 08:19 PM - 2019-11-05
.

.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌رێم، بڕیارێكی نوێی له‌باره‌ی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل و ماوه‌ی كۆتایی هاتنی تابلۆ كاتییه‌كانی ئۆتۆمبێل ده‌رده‌كات.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌رێم كه‌ ئاڕاسته‌ی هاتووچۆی شاره‌كان كراوه‌، بڕیاری راگرتنی سزای سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ دراوه‌ كه‌ له‌ واده‌ی خۆیدا ناوه‌كانیان تۆمار نه‌كردووه‌.

رونیشكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ر ئۆتۆمبێلێك ماوه‌ی پێشوو كه‌وته‌ واده‌ی كۆتاییهاتنی تۆماركردنه‌كه‌ی، پشووه‌كه‌ هه‌رچه‌ندیش بێت ئه‌وا سزانادرێت و ده‌كرێت دوای كۆتاییهاتنی پشووه‌كه‌ تۆماریبكات.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، پێشتر غه‌رامه‌ی رۆژێك دواكه‌وتن له‌ تابلۆكردنی ئۆتۆمبێل، به‌ ملیۆنێك دینار دیاریكرابوو هاووڵاتیانیش له‌ دواكه‌وتنی یه‌ك رۆژ به‌هۆی پشووی هه‌ینی یان پشووه‌كانی ئازار به‌یه‌ك ملیۆن سزاده‌دران.


PUKmedia راگه‌یاندنی هاتوچۆی گه‌رمیان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket