riklam

دوكان.. پڕۆژه‌كان ده‌ستپێدەکەنەوە

کوردستان 07:43 PM - 2019-11-05
.

.

كاركردن له‌پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی قه‌زای دوكان ده‌ستیان پێكردووه‌ته‌وه‌و له‌ ئێستاشدا كۆڵانه‌كانی قه‌مچوغه‌ قیرتاو ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ 5-11-2019، سیروان سه‌رحه‌د قائیمقامی قه‌زای دوكان به‌  PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: دوای جێگیركردنی گوندی قه‌مچوغه‌ له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی بنه‌ڕه‌تی ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمان بێت له‌ پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری پێش كه‌ش به‌هاووڵاتییانی گوندی قه‌مچوغه‌ی ده‌كه‌ین .

 قائیمقامی قه‌زای دوكان راشیگه‌یاند: له‌ڕێگای ئامێره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی دوكانه‌وه‌، پڕۆژه‌ی تێكه‌ڵه‌ڕێژكردنی كۆڵانه‌كان  جێبه‌جێده‌كه‌ین.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌ ڕابردودا نه‌توانراوه‌ وه‌ك پێویست خزمه‌تگوزاری بگه‌یه‌نرێته‌ هاووڵاتیانی گوندی قه‌مچوغه‌، به‌ڵام له‌ ئێستادا به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تای له‌ هه‌وڵی چاككردنی به‌شێك له‌ كۆڵانه‌كانی قه‌مچوغه‌داین، تا هاووڵاتییان ڕزگاریان بێت له‌ قوڕو چڵپاوی وه‌رزی  زستان .

وتیشی: له‌ هه‌وڵدان قه‌مچوغه‌ له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی بنه‌ڕه‌تی جێگیر بكه‌ن و له‌ پاشاندا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ تا پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی باش له‌ قه‌مچوغه‌دا ئه‌نجامبده‌ن .
 
PUKmedia بێستون شاره‌ستینی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket