ئه‌ڵمانیا له هه‌ڵاتنی داعشه‌كان لە ڕۆژئاوا نیگه‌رانه
جیهان 07:28 PM - 2019-11-05.
كه‌ناڵی ره‌سمی ARDی ئه‌ڵمانیا رۆژی 4 ی تشرینی دووه‌می2019 ڕاپۆرتێكی بارگاوی به زانیاریه‌كانی هه‌ردوو ڕۆژنامه‌نوس فلۆریدا فلایدو جۆرج ماسكۆلۆی بڵاوكرده‌وه و تییدا هاتووه ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی ئه‌ڵمانیا به‌نیگه‌رانیه‌وه ده‌ڕواننه ڕه‌وشی باكوری سوریا‌و وایده‌بینن له‌شكركێشی داگیركاری توركیا بۆته هۆی به‌ره‌لاكردنی لایه‌نگرانی داعش كه‌لای كورده‌كان ده‌ستگیركراون له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا پرسیار ده‌كات ئه‌م كاره بۆئه‌ڵمانیا چی ده‌گه‌یه‌نیت؟. نوسیویه‌تی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری فیدرالی "برونو كاهیل" له‌دانیشتنی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانی "بوندستاگ" له‌به‌رده‌م لیژنه‌ی به‌رپرسیارێتی چاودێری هه‌واڵگریدا پرسیاری ئه‌وه‌ی كرد چۆن چاره‌سه‌ری ئه‌و كیشانه ده‌كرێت له‌باكوری سوریا تابه‌وردی له‌وه تێبگه‌ین ڕه‌وشی داعشه ئه‌لمانه‌كان و خێزان و منداله‌كانیان له‌و زیندانانه‌دا چۆن ده‌بێت و چیبكرێ بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه؟!
ڕاپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه ئه‌دات100كه‌س له‌و داعشانه له‌و زیندانانه‌دا هه‌ڵاتوون و ڕایانكردوه به‌هۆی هێرشی جه‌ندرمه‌ی توركیه‌وه بۆسه‌ر رۆژئاڤا ئه‌مه‌ش ئالۆزی زۆری دروستكردوه‌و زیندانیانی داعش‌یش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌راسه‌تی توندی جارانیان له‌و زیندانانه‌دا له‌سه‌ر نه‌ماوه به‌هۆی ئه‌و له‌شكر كێشیه‌وه زه‌مینه‌ی ڕاكردنیان بۆ خۆش بووه. ڕاپۆرته‌كه نوسیویه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌ڵمانیا ده‌بێت به‌رچاوی ڕونبیت چه‌كدارانی داعش له‌و زیندانانه‌دا هه‌ڵدێن و دواتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ پیشه‌ی جارانیان و چه‌ك هه‌ڵده‌گرنه‌وه‌و ده‌ستده‌كه‌نه‌وه به‌شه‌ڕ یان دزه‌ده‌كه‌نه‌وه بۆ ولاتی خۆیان یان ئه‌وروپا، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندیه‌كانی سه‌رۆكی توركیا له‌كۆتایی له‌م هه‌فته‌یه‌دا ڕایگه‌یاند 16 هه‌واداری داعشی ئه‌ڵمانی له‌توركیا ڕاگیراون و‌ئێستا له‌ناوه‌ندی ده‌ستبه‌سه‌ركردندان وه‌زیری ناوخۆی توركیاش ڕایگه‌یاند ئێمه ئوتێلمان دانه‌ناوه‌و ئه‌و وه‌زیره هه‌ڕه‌شه‌ی ناردنه‌وه‌ی 1300 كه‌سی لایه‌نگرانی داعشی بۆ ولاته‌كانیان كردوه.
له‌ئێسته‌دا هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌وشی باكوری سوریا لای ده‌سه‌لاتدارێتی ئه‌ڵمانیا ئاسان نیه!بۆیه هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیا له‌هه‌وڵدایه سه‌فه‌ركردن بۆ چه‌ند مانگێك قه‌ده‌غه‌بكات بۆ ئه‌و شوێنانه، چونكه ئه‌و سیخوڕانه‌ی كه‌ده‌چونه لای زیندانیه جیهادیه‌كان به‌هۆی له‌شكركێشی توركیاوه كاره‌كه‌یان كۆتایی پێهاتووه‌و ئێستا متمانه ده‌كرێته سه‌ر یه‌كه سه‌ربازیه ئه‌مریكییه‌كان بۆ ده‌ربازكردنی ئه‌و كه‌سانه، به‌ڵام ئه‌مریكا كشایه‌وه‌و وڵاتانی ئه‌وروپاش ده‌یه‌وێ ئه‌وانه بگه‌رێنێته‌وه..
به‌پێی دوا سه‌رژمێریه‌كان 80داعشی ئه‌ڵمانی كه‌هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانین له‌و زیندانانه‌دان و فه‌رمانی ده‌ستگیركردن 28 پیاو و هه‌شت ژنه داعشی تر ده‌ركراوه،پێشتریش ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان داوای له‌حكومه‌تی فیدراڵی ئه‌ڵمانیا كردبوو زیندانیه داعشه‌كانیان وه‌رگرنه‌وه ئه‌مریكا ئاماده‌یی گواستنه‌وه‌یانی له زیندانه‌وه بۆ بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكی له "ڕامشتاین"ی ئه‌ڵمانیا دابوو، به‌ڵام ئه‌ڵمانیا نه‌چووه ژێر باری ئه‌و داوایه‌و به‌هه‌مه‌ن شێوه‌ش زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی ئه‌و داوایانه‌یان ره‌تكرده‌وه.
PUKmedia شیهاب عوسمان – ئه‌ڵمانیا
س: كه‌ناڵی ARD
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28