یۆنان.. 41 كۆچبه‌ر له ساردكه‌ره‌وه‌یەکدا دەدۆزرێنەوە
جیهان 07:08 PM - 2019-11-05.
رۆژی 4-11-2019، پۆلیسی یۆنان له‌كاتی پشكنینی ئاسایی رۆژانه‌ی خۆیاندا له‌سه‌ر رێگای خێرای باكوری ئه‌و وڵاته 41 كۆچبه‌ریان له‌ناو بارهه‌ڵگرێكی ساردكه‌ره‌وه‌دا دۆزیوه‌ته‌وه.
پۆلیسی یۆنان راشگه‌یاند: زۆربه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه هاوڵاتی ئه‌فغانیین و هه‌موویان له‌ژیاندا ماون، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ساردكه‌ره‌وه كاری نه‌كردوه هه‌ندێكیان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست ره‌وانه‌ی نه‌خۆشانه كراون، پۆلیسی یۆنان تێكرِای كۆچبه‌ره‌كانی تری له‌گه‌ڵ شۆفێری لۆریه‌كه ده‌ستبه‌سه‌ر كردوه‌و رِه‌وانه‌ی نزیكترین بنكه‌ی پۆلیسی كردون.
وڵاتی یۆنان له‌ساڵی 2015 ه‌وه گه‌وره‌ترین شاڵاوی كۆچ كردنی به‌خۆیه‌وه بینی، له‌و ساڵه‌شه‌وه 34 هه‌زار كۆچبه‌ری نایاسایی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و له‌ناو خێوه‌تگه‌كانی دوورگه‌كانی ده‌ریای ئیجه‌ی نزیك توركیا گلدراونه‌ته‌وه‌و بووشنه‌ته مایه‌ی دروست كردنی گرفت بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه، بۆیه‌شه هاووڵاتییان نارِه‌زاییه‌تییان به‌رامبه‌ریان ده‌ربرِیوه.
بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی ئه‌و خێوه‌تگایانه، حكومه‌تی یۆنان ده‌ستی كردوه به‌گواستنه‌وه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه بۆ شاره گه‌وره‌كان.
له‌لایه‌كی تره‌وه، حكومه‌تی یۆنان هه‌فته‌ی رابردو یاسایه‌كی ده‌ركردوه بۆ خێراكردنی پێدانی مافی په‌نابه‌رێتی.
ئه‌وه‌ی جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه هه‌ر مانگی رابردو له روداوێكدا له‌نزیك له‌نده‌ن له‌ناو لۆریه‌كی ساردكه‌ره‌وه‌دا 39 ته‌رم دۆزرایه‌وه كه پێده‌چێت هاووڵاتی وڵاتی چین بووبن.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه رۆژ 31-10-2019 ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا داوای له یۆنان كردوه بۆئه‌وه‌ی دۆخه‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵ ده‌رنه‌چێت، رێوشوێنی پێویست بگرێته‌به‌ر بۆ چاككردنی هه‌لومه‌رجی ئه‌و خێوه‌تگایانه‌ی نزیك ده‌ریاری ئیجه.
ئه‌نجومه‌نه‌كه سه‌باره‌ت به داواكردنی مافی په‌نابه‌رێتی ره‌خنه له‌وپرۆژه‌یه یاسایه ده‌گرێت كه رۆژی 31/10/2019 نیاز وایه له‌په‌رله‌مان ده‌نگی پێ بدات.
دونیا میاتوفیتش ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی ئه‌وروپا له‌دوای سه‌ردانی كردنی بۆ خێوه‌تگاكانی كۆچبه‌ران له لیسبوس و ساموس كه دوو قه‌ره‌باڵغترین خێوه‌تگان له‌سه‌ر ده‌ریای ئیجه‌ن، نیگه‌رانی خۆی ده‌ربرِیوه له‌به‌رامبه‌ر هه‌لومه‌رجی ته‌ندروستی مه‌ترسیداری ئه‌وخێوه‌تگایانه.
PUKmedia ئاژانسه‌كان
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27