یۆنان.. كورد داكۆكیكاری هێنانه‌دی ئاشتی و سه‌قامگیریی و چه‌سپاندنی دیموكراسییه‌

یۆنان.. كورد داكۆكیكاری هێنانه‌دی ئاشتی و سه‌قامگیریی و چه‌سپاندنی دیموكراسییه‌


5/11/2019 18:03:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

رۆژی  4ی تشرینی دووه‌می 2019، به‌سه‌رپه‌رشتی و چاودێریی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حزبی سیریزا و  ئۆرگانه‌كانی باشووری سیریزای ئه‌سینا، كۆڕێك بۆ ره‌وا حه‌مه‌ نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌یۆنان و نێكتاریۆس بوگدانیس  رێكخه‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی پارتی سیریزای یۆنان و سۆتیریس روسۆس  مامۆستای زانكۆی پێلۆپۆنیسۆ له‌هۆڵی شاره‌وانی ناوچه‌ی ئه‌رگیرۆپولی باشووری ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان به‌ڕێوه‌چوو..

"دابینكردنی مافه‌كانی كورد"
له‌و كۆڕه‌دا ژماره‌یه‌ك له‌سیاسه‌تمه‌دارو رۆشنبیران و بیرمه‌ندان و كه‌سایه‌تی خاوه‌ن ئه‌زموونی یۆنانی و ژماره‌ك له‌هه‌ڤاڵانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماده‌یبوون، هه‌ڤاڵ ره‌وا رووناكی خسته‌سه‌ر دواین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و
هاوكات نێكتاریۆس بوگدانیس و مامۆستا سۆتیریس روسۆس-یش به‌گرنگییه‌وه‌ ئاماژه‌یان بۆ رۆڵی كورد كرد له‌و كێشه‌و ململانێیانه‌داو ئه‌وه‌خرایه‌ڕوو، كه‌ كورد به‌هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیارێتی بارودۆخه‌كه‌، وێڕای جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌به‌دیهاتنی هه‌موو ئامانجه‌كانی، داكۆكیكاری هێنانه‌دی ئاشتی و سه‌قامگیریی و چه‌سپاندنی دیموكراسییه‌ له‌عیراق و ناوچه‌كه‌و جیهاندا، به‌تایبه‌تی له‌م قۆناغه‌دا كه‌ عیراق به‌قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت، هه‌موو ئاماژه‌كان سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌ن كه‌به‌بێ دابینكردنی مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی كورد، بنه‌مای سه‌قامگیریی عیراق و دراوسێكانی و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش پته‌وو تۆكمه‌ نابێت..
 
"یه‌كێتی زامنی پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانه‌"
نێكتاریۆس بوگدانیس لێپرسراوی رێكخه‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی پارتی سیریزای یۆنان و سۆتیریس روسۆس  مامۆستای زانكۆی پێلۆپۆنیسۆ، هه‌ریه‌كه‌و لای خۆیه‌وه‌ باسێكی مێژووییان سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی یۆنان له‌گه‌ڵ پرسی كوردو سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كوردستان، به‌تایبه‌تیی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشكه‌شكردو به‌گه‌شبینییه‌وه‌ له‌ئاینده‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ دۆستانه‌یان روانیی و هیوایانخواست  ی.ن.ك  هه‌موو تواناكانی بۆ به‌دیهاتنی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و هێنانه‌دی ئاشتیی و سه‌قامگیریی له‌هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌دا بخاته‌گه‌ڕ، له‌وباره‌یه‌وه‌ مامۆستا سۆتیریس روسۆس وتی: له‌سه‌ربنه‌مای چالاكی و هه‌ڵوێسته‌ دیارو به‌رچاوه‌كان ئاینده‌ی باشووری كوردستان گه‌ش و رووناك ده‌بێت، چونكه‌ سه‌رباری هه‌ندێك كۆسپ و ئاسته‌نگ سه‌لماندویه‌تی كه‌مێرگی دیموكراسیی دابینكردنی سه‌ره‌تاكانی مافی مرۆڤ و ده‌سته‌به‌ركردنی مافی هه‌موو پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌..

"سه‌ركه‌وتنی به‌رخۆدانی رۆژئاوا"
له‌شكركێشییه‌كانی سوپای توركیاو ئامانجه‌كانی حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره‌ی له‌وله‌شكركێشییه‌ بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆڕه‌كه‌ بوو كه‌ هه‌ڤاڵ نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌وردی هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ركردو هه‌موو فاكته‌رو ئامانجه‌كانی پشتی ئه‌و داگیركارییه‌ی بۆ ئاماده‌بووان روونكرده‌وه‌، به‌گرنگیی و بایه‌خه‌وه‌ به‌رخودانی رۆژئاوای كوردستانی له‌به‌رامبه‌ر سته‌می هه‌ڵمه‌ته‌ ناڕه‌واكانی توركیای له‌به‌رامبه‌ر كوردانی رۆژئاوای كوردستان خسته‌ڕوو كه‌ته‌نانه‌ت بۆ گه‌یشتن به‌ئامانج و خواسته‌كانی چه‌ندین چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی نێوده‌وڵه‌تی نموونه‌ی وه‌كو چه‌كی فۆسفۆر له‌دژی خوشك براكانمان به‌تایبه‌تی منداڵانی كورد به‌كارهێناوه‌، ئاماژه‌ی به‌محه‌مه‌دی مێردمنداڵ كرد كه‌ وێنه‌ی سووتانه‌كه‌ی رای گشتیی تووشی شۆك كرد، نیگه‌رانی خۆی له‌وه‌ده‌ربڕیی كه‌ تاكو ئێستا منداڵی كورد قوربانیی جه‌نگو ماڵوێرانییه‌كانیان و ته‌نها تاوانیشیان كوردبوون و داواكارییان دابینكردنی مافه‌كانیانه‌، له‌و رووه‌وه‌ به‌بایه‌خه‌وه‌ رۆڵی حكومه‌تی ئه‌سینای له‌داكۆكیكردنی مافی كورد له‌هه‌رشوێنێكی دنیادا به‌رزنرخاند، ستایشی حزبه‌ چه‌پ و رێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤی كرد به‌تایبه‌تی ستایشی حزبی سیریزای كرد بۆلایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان كه‌ شانبه‌شانی كوردستانیان له‌وڵاته‌كه‌یاندا به‌شداریی كارایانكردووه‌ له‌خۆپیشاندان و ئیدانه‌كردنی له‌شكركێشیی سوپای توركیا بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان، كه‌ یۆنانیش له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداری هه‌موو ئه‌نه‌خشه‌وه‌پیلانانه‌ بووه‌ كه‌له‌دژی كورد داڕێژراوون، هه‌ربۆیه‌ داوای له‌ڕای گشتی ئه‌و وڵاته‌ كرد له‌رابردوو زیاتر داكۆكیكاری به‌دیهاتنی مافه‌ ره‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان بن..
 
به‌پرسیارو خستنه‌ڕووی دیدوتێڕوانیینه‌كانی به‌شێك له‌ئاماده‌بووان كۆتایی به‌كۆڕه‌كه‌هات و ته‌ئكیدكرایه‌وه‌ كه‌ له‌داهاتوودا كۆڕو سیمیناری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌وپرسه‌ به‌ڕێوه‌بچێت كه‌ئامانج لێی هه‌ماهه‌نگی و یه‌كخستنی هه‌ڵوێسته‌كانی كۆمیته‌ی هاوبه‌شی حزبه‌ كوردستانییه‌كانه‌ له‌گه‌ڵ رای گشتی و حزب و رێكخراوه‌ چه‌پ و مه‌ده‌نییه‌كانی یۆناندا.

PUKmedia شۆڕش حه‌مید/ئه‌سینا

وێنە هەواڵ
  • image04
  • جوتیاره‌ نموونه‌ییه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رهه‌مه‌كانی ده‌باته‌ هه‌ولێر

  • image04
  • یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) له‌هه‌ولێر

  • image04
  • كۆبوونەوەی لوتكە لەهەرێم بەڕێوەدەچێت

  • image04
  • سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم كۆده‌بنه‌وه‌

  • image04
  • هێرۆخان لەدەباشان پێشوازی لەكافیە سلێمان سكرتێری یەكێتی ژنان كرد

  • image04
  • فێستیڤاڵی هەنار لەهەڵەبجە

  • image04
  • فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە

  • image04
  • له‌ لوبنانه‌وه‌ دڵمان لای باكوری سوریا و كورده‌كانه


                                           

وەفدێكی كۆمیتەی بەریتانیا كەرتی لیڤەرپوڵ بەسەردەكاتەوە


وەفدێكی  كۆمیتەی بەریتانیا بەسەرپەرشتی قەیس قاسم  لێپرسراوی كۆمیتە و شێخ ئیسماعیل بەرپرسی چاودێری و بەدوادا چوون، سەردانی شاری لیڤەرپولیان كرد و لەگەڵ ژمارەیەك كادیرو ئەندامی  یەكیتی...


  یۆنان.. كورد داكۆكیكاری هێنانه‌دی ئاشتی و سه‌قامگیریی و چه‌سپاندنی دیموكراسییه‌
   له‌ دانیمارك ڕۆژی كۆبانێ به‌ڕێوه‌چوو
                                           

عومەر شێخ موس: سەركردایەتیی كورد لەسیاسەت تێ نەگەیشتووە


عومەر شێخ موس، سیاسەتمەداری كورد، كە خەڵكی رۆژئاوای كوردستانە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەو پشتتێكردنەی ئەمەریكا لە رۆژئاوای كوردستان ئەگەر هەیە لە دژی هەرێمی كوردستانیش دووبارە ببێتەوە و دەشڵێت: ب...


  حاجی مەسیفی: بۆ دانانی پارێزگاری كەركوك چیتر سەبرمان نەماوە
  موكه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی: به‌ بارزانیم وت ڕیفراندۆم سودی بۆ كوردستان نابێت
                                           

101 ساڵ بەسەر راگرتنی جەنگی جیهانی یەكەم تێدەپەڕێت

ئەمڕۆ 11-11-2019، 101 ساڵ بەسەر راگرتنی جەنگی جیهانی یەكەمدا تێدەپەڕێت كەیەكەمین جەنگ بوو بۆ یەكەمجار سوود لە فرۆكە و تانك و تۆپ وەرگیرا، چەكی كیمیایی دەیان هەزار كەسی ...


  رۆنی رەشكە .. خواردن و چارەسەر
  لەدایکبوون و ژیان لە پێش مردنەوەن


کاریکاتێر