riklam

ده‌سته‌ی كوردستانی ده‌یان توێژینه‌وه‌ی زانستی دەکاتە دیاری بۆ خوێندكاران

کتێب 05:49 PM - 2019-11-05
.

.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كوردستانی: له‌ كتێبه‌كه‌دا 25 توێژینه‌وه‌ی زانستی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌

ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌یان توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ بواره‌كانی ژینگه‌ و زانستی زه‌وی، له‌چوارچێوه‌ی كتێبێكدا به‌ ناونیشانی (گورزه‌یه‌ك له‌ توێژینه‌وه‌ بڵاوكراوه‌كانی ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ بواره‌كانی ژینگه‌ و زانستی زه‌وی له‌نێوان ساڵانی 2009-2019) وه‌ك دیارییه‌ك پێشكه‌ش به‌ خوێندكارانی به‌شی جیۆلۆجی و ژینگه‌ ده‌كات.
كتێبه‌كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ ٢٥ توێژینه‌وه‌ و ٣٤٦ لاپه‌ڕه‌ و به‌ تیراژی ٥٠٠ دانه‌ چاپكراوه‌، توێژینه‌وه‌كانیش له‌لایه‌ن چه‌ندین پڕۆفیسۆر و دكتۆر و توێژه‌ر و پسپۆڕ و شاره‌زای ناوخۆیی و بیانییه‌وه‌ ئاماده‌كراون و له‌ گۆڤاره‌ زانستییه‌ ناوخۆیی و جیهانییه‌ باوه‌ڕپێكراوه‌كاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌. توێژینه‌وه‌كان سوودێكی به‌رچاویان هه‌یه‌ بۆ خوێندكارانی به‌شی جیۆلۆجی و ژینگه‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌ردوو بواره‌كه‌.
بڕیاره‌ به‌م نزیكانه‌ له‌ رێوڕه‌سمێكدا له‌ ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینه‌وه‌ی زانستی كتێبی (گورزه‌یه‌ك له‌ توێژینه‌وه‌ بڵاوكراوه‌كانی ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ بواره‌كانی ژینگه‌ و زانستی زه‌وی له‌نێوان ساڵانی 2009-2019)، پێشكه‌ش به‌ خوێندكارانی به‌شی جیۆلۆجی و ژینگه‌ بكرێت.
هه‌روه‌ها بۆ ده‌ستكه‌وتنی كتێبه‌كه‌، بفه‌رموون بۆ سه‌ردانیكردنی ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینه‌وه‌ی زانستی.

ئامانجی توێژینه‌وه‌كان
له‌باره‌ی كتێبه‌كه‌وه‌، پڕۆفیسۆر د.پۆڵا ئازاد خانه‌قا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌ سایتی ده‌سته‌ی كوردستانی www.kissr.edu.krd راگه‌یاند: ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینه‌وه‌ی زانستی، نزیكه‌ی 12 ساڵه‌ توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌كات له‌ بواره‌كانی جیۆلۆجی و ژینگه‌، به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی جیۆلۆجی كوردستان، چۆنێتیی چاككردنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی جیۆلۆجی له‌ كوردستان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی ئاستبه‌رزی ئه‌نجامداوه‌ له‌ هه‌موو هه‌رێمی كوردستان، وتیشی: له‌میانی توێژینه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی كوردستانی و مامۆستایانی ده‌سته‌ی كوردستانی و زانكۆی سلێمانی و چه‌ند مامۆستایه‌كی دیكه‌ش له‌ بواری جیۆلۆجیدا كه‌ به‌شداربوون له‌ توێژینه‌وه‌كاندا، توانراوه‌ جیۆلۆجی كوردستان زیاتر بناسێنرێت، توانراوه‌ توێژینه‌وه‌ی ئاستبه‌رز ئه‌نجامبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ به‌ردی كوردستان و چۆنێتیی به‌كارهێنانی سامانه‌ سروشتییه‌كان تێبگه‌ین چ له‌ بواری جیۆلۆجی، چ له‌ بواری ژینگه‌دا. وتیشی: كتێبی (گورزه‌یه‌ك له‌ توێژینه‌وه‌ بڵاوكراوه‌كانی ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ بواره‌كانی ژینگه‌ و زانستی زه‌وی له‌نێوان ساڵانی 2009-2019)، ٢٥ توێژینه‌وه‌ی زانستی تێدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، توێژینه‌وه‌كانیش له‌ ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا ئه‌نجامدراون، پێمانباشبوو ئه‌م كتێبه‌ وه‌ك دیاری ببه‌خشین به‌ خوێندكارانی بواری جیۆلۆجی و ژینگه‌، هیوادارین سوودی لێوه‌ربگیرێت.


ده‌سته‌ی كوردستانی به‌رده‌وام له‌ خزمه‌ت زانست و زانستخوازاندایه‌
شایانی باسه‌، ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینه‌وه‌ی زانستی، نزیكه‌ی 400 توێژینه‌وه‌ی زانستی ‌و ده‌یان راپۆرتی زانستی له‌بواره‌ جیاوازه‌كاندا ئاماده‌كردووه‌ و له‌ رێگه‌ی ٢٢ تاقیگه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌ خزمه‌ت زانست و زانستخوازان و خوێندكاراندایه‌ و تائێستاش نزیكه‌ی 200 خوێندكاری ماسته‌رو دكتۆرا له‌هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستانه‌وه‌، تاقیكردنه‌وه‌ی كاره‌كانیان به‌سه‌رپه‌رشتی پسپۆڕه‌كانی ده‌سته‌ی كوردستانی و له‌تاقیگه‌كانی ده‌سته‌ی كوردستانی ته‌واو كردووه‌.
ده‌سته‌ی كوردستانی له‌ رێگه‌ی تاقیگه‌ی فێرخوازی خوێندكاران-ه‌وه‌، كار له‌سه‌ر ئاشناكردنی زیاتری خوێندكاران به‌ لایه‌نه‌ جیاوازه‌كانی بواره‌ زانستییه‌كان ده‌كات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تائێستا چه‌ند جارێك خوێندكارانی قۆناغه‌ جیاوازه‌كانی خوێندن به‌ شێوه‌ی گروپ له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانه‌وه‌ سه‌ردانی ده‌سته‌ی كوردستانی-یان كردووه‌ و بڕیاریشه‌ هه‌فتانه‌ سه‌ردانی خوێندكاران بۆ ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌رده‌وام بێت‌.

بۆ خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتێك له‌باره‌ی ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی ‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌:

http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=194

بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیاریی زیاتر كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكانه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌:

http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=572

http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=562

http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=501

http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=496


بۆ زانیاریی زیاتر سه‌ردانی سایتی ده‌سته‌ی كوردستانی بكه‌ و كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌:
www.kissr.edu.krd

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket