riklam

وه‌زیری پلاندانان: هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا فراوانتر بكرێن

کوردستان 05:31 PM - 2019-11-05
.

.

ئه‌مڕۆ 5-11-2019، له‌دیوانی وه‌زاره‌ت د.دارا ره‌شید وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌هه‌رێم و ئاژانسی په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی( USAID ) ی ئه‌مریكی كۆبووه‌وه‌.

له‌سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌ وه‌زیری پلاندانان ئاماژه‌ی به‌ پلان و ستراتیژیه‌تی حكومه‌ت و وه‌زاره‌ت كرد كه‌ بۆ چوار ساڵی داهاتوو دایڕشتوه‌ له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجامدانی چاكسازی و باشتركردنی ئاستی خزمه‌تگوزاریه‌كان و هه‌نگاونان بۆ فراوانكردنی تۆری هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت و كۆمپانیاكان و ئاژانس و ڕێكخراوه‌ جیهانییه‌كان به‌ئامانجی پێشخستن و پته‌وكردنی ژێرخانی ئابوری هه‌رێم.

دواتر گفتوگۆ له‌باره‌ی كاروچالاكیه‌كانیان كرا كه‌له‌هه‌رێمی كوردستان له‌سێكته‌ره‌ جیاجیاكان به‌هاوبه‌شی و پاڵپشتی وه‌زاره‌تی پلاندانان جێبه‌جێیان كردوه‌ به‌تایبه‌ت له‌ڕاهێنانی مرۆیی و شیاندكردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی فه‌رمانبه‌ران و پیشه‌وه‌ران و ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداربوونه‌ له‌خوله‌كان به‌شێوه‌یه‌ك له‌ماوه‌ی رابردوو ده‌یان خولی راهێنانیان كردووه‌ته‌وه‌ له‌و چوارچێوه‌یه‌ش به‌ڵێنیاندا به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر پاڵپشتی كردنی هه‌رێمی كوردستان.

پاشان تاوتوێی كاره‌كانی داهاتوویان كرا له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌بریاره‌ به‌ پاڵپشتی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی پلاندانان ئه‌نجامیبده‌ن.

PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پلاندانان

 

45242424.jpg

0014142542.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket