riklam

هه‌سه‌ده‌ ئاماری پێكدادانه‌كانی 24 سه‌عاتی رابردوو رادەگەیەنێت

کوردستان 05:10 PM - 2019-11-05
.

.

هێزه‌كانی سوریای دیموكرات رایانگه‌یاند: شه‌ڕڤانان به‌رده‌وامن له‌ به‌رگری له‌ ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان و له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردودا، زیانی زۆر گه‌وره‌یان به‌ چه‌كداره‌كان سه‌ربه‌ توركیا گه‌یاندووه‌.

ئه‌مڕۆ 5-11-2019، ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده‌" رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا هێزه‌كانیان له‌ چه‌ند رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كدا توانیویانه‌ 24 چه‌كداری سه‌ربه‌ توركیا بكوژن و 11 ی تریش برینداربكه‌ن و دوو ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی ئه‌و چه‌كدارانه‌ش تێكبشكێنن.

راشیگه‌یاندووه‌، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان له‌ ناوچه‌كانی ته‌ل ته‌مرو زركان و عه‌ین عیساو روویانداوه‌.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، به‌رده‌وامن له‌ به‌رگری له‌ ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان.

PUKmedia ئاژانسی هاوار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket