riklam

هه‌رێم به‌شداری گفتوگۆكانی پانۆرامای خولی گشتگیر UPR ده‌كات له‌ جنێف

کوردستان 03:47 PM - 2019-11-05
.

.

هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له‌خولی (34)ه‌مینی گفتوگۆكانی پانۆرامای خولی گشتگیر (UPR) له‌ له‌ باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ جنێف ده‌كات.

بڕیار وایه‌ له‌ رۆژانی 9 تا 14-11-2019 له‌ باره‌گای ئه‌نجومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ جنێڤ خولی (34)ی لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌ گفتوگۆكانی پانۆرامای خولی گشتگیر (UPR) ببه‌سترێت به‌ ئاماده‌بوونی پسپۆر و شاره‌زایان و نوێنه‌رانی وڵاتانی ئه‌ندام له‌ ئه‌نجومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤ و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ گفتوگۆكردنی پانۆرامای خولی گشتگیر له‌ سه‌ر عیراق له‌ ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا.

 له‌م گفتوگۆیانه‌دا وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی شاندی كۆماری عیراق به‌شدار ده‌بێت به‌ سه‌رپه‌رشتی رێكخه‌ری راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئه‌ندامیه‌تی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و دامو ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ خستنه‌رووی هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ رووی پابه‌ندبوون به‌پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤ و ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌دی هاتوون له‌ ماوه‌ی رابردوودا.

 له‌م باره‌وه‌ د.دیندار زێباری رێكخه‌ری راسپارده‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند:  له‌ ماوه‌ی رابردوودا هه‌رێم له‌ چوارچێوه‌ی شاندی كۆماری عیراق و له‌ میانه‌ی ئه‌ندام بوونی له‌ لیژنه‌ی نیشتمانی نووسینه‌وه‌ی راپۆرته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تایبه‌ت به‌و رێكه‌وتننامانه‌ی كه‌ عیراق ئه‌ندامه‌ تێیدا و په‌یوه‌ستن به‌ مافی مرۆڤه‌وه‌ به‌شداربووه‌.

سه‌باره‌ت به‌ گرنگی به‌شداریی هه‌رێم له‌ گفتوگۆكردنی راپۆرتی عیراق تایبه‌ت به‌ پانۆرامای خولی گشتگیر (UPR) ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌  به‌شداری كردنی هه‌رێم گرنگییه‌كی خۆی هه‌یه‌ له‌ رووی پابه‌ندبوونه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ پره‌نسیپه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه‌ ده‌خه‌ینه‌ روو، چونكه‌ هه‌رێم له‌و بواره‌وه‌ هه‌نگاوی زۆری ناوه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket