riklam

بارزانی: یه‌كڕیزی تاكه‌ زامنی ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مانه‌

کوردستان 03:32 PM - 2019-11-05
.

.

ئه‌مڕۆ 5-11-2019، هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، بۆ تاوتوێكردنی باردۆخی عیراق و بابه‌تی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوری عیراق كۆبوونه‌وه‌، دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئاشكراكردو رایگه‌یاند: وه‌ك هه‌رێمی كوردستان پشتگیری ته‌واوی هه‌ر هه‌وڵێك ده‌كه‌ین بۆ چاكسازی و خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانی عیراق و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا هه‌موومان ته‌ئكیدیمان له‌سه‌ر یه‌كڕیزی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كردووته‌وه‌، بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌ رێگه‌ی گفتوگۆو دانوستان و له‌رێگه‌ی ده‌ستوره‌وه‌.

سه‌رۆكی هه‌رێم راشیگه‌یاند: هه‌موومان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆك بووین كه‌ داواكاری خۆپیشانده‌ران ره‌وان و پشتیگری ده‌كه‌ین، هه‌مان كات پشتگیری ته‌واوی ئه‌و چاكسازییانه‌ش ده‌كه‌ین كه‌ حكومه‌تی عیراق بڕیاری لێداوه‌.

وتیشی: جه‌ختمان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پاراستنی دامه‌زراوه‌كانی عیراق ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موومانه‌، هه‌روه‌ها وتیشی: هه‌موومان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین هه‌ر هه‌نگاوێك بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستور ده‌بێت به‌ كۆده‌نگی بێت و مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی فیدراڵی و مافه‌كانی هاووڵاتییانی كوردستان و ده‌سه‌ڵاته‌كانی له‌ ده‌ستور پارێزراوبێت.

سه‌رۆكی هه‌رێم وتیشی: گومانی تێدا نییه‌ بارودۆخی عیراق كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردیتان ده‌بێت بۆ یه‌ یه‌كڕیزی و یه‌ك ده‌نگی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێم زامنی پاراستنی مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت له‌ عیراق.

 هه‌ر له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی رۆژنامه‌نووسان سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندیییه‌كانی یه‌كێتی و پارتی، سه‌رۆكی هه‌رێم رایگه‌یاند: هیچ كێشه‌یه‌كی ئه‌وتر له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی تریشدا نییه‌، ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌كی بچووكیش هه‌بێت، ئه‌وا به‌ گفتوگۆ چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌وڵی جددی هه‌رێم بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی عیراقه‌و جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌رانه‌و ئه‌وله‌وییه‌تی كاره‌كانی هه‌رێم چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانێتی له‌گه‌لچ به‌غدا به‌پێی ده‌ستور.

PUKmedia
  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket