riklam

تا ماڵەوە ئەچم

بابەتی گۆڕاو 03:23 PM - 2019-11-05
.

.

تا ماڵەوە ئەچم

× خواردن دوو نەوعە.. یان تامی شیاکە ئەدات یان بۆ سیحەت خراپە.
× مەسئول یان زۆر عەبوس و تڕزلە، یان هیچی بە دەست نی یە.
× کفتەی ئافرەتی ئێستا یان ئەوەندە بڵە ئەبێ بە قەسەب هەڵیقوڕێنی یان ئەوەندە رەقە بە تەوریش لەت نابێ.
× حوکمە ئەبێ برنج هەر بخۆی، یان لە ساغیدا بە قوبڵی یان لە نەخۆشییدا بە شۆربا.
× کوردایەتی ئەوەیە یان سەرت ئەکا بە قوڕدا یان کوڕی کوڕی کوڕیشت پێ ی ئەبێ بە یەکشەوە.
× دەرمان لە کوردستاندا یان زۆر گرانە لە کڕین نایە، یان بەکتریا جڕتی بۆ لێ ئەدەن.
× لە دوای پەنجا ساڵییەوە عەسران پیاوی کورد یان لە تەعزێ یە یان لە شەکراو خواردنەوە.
× هەموو گۆڵێکی جوان یان میسی کردوویەتی یان میسی دروستی کردووە.
× شیعەی نەگبەت یان لە شینی حەسەن و حسێنە یان خەریکی موزاهەرەیە.
× کچی جوان یان لە کۆمپانیا تەعین بووە یان ئیمانی بە بۆتۆکس و تەجمیل نی یە.
× گەنجی ئەمڕۆ یان خەریکی فەیسبوکە یان خەوتووە.
× سەرۆک وەزیران ئەگەر بیەوێ شتێ بکات و یەکێتی نەبات لە گەڵ خۆیدا یان ئەڵێ تا ماڵەوە ئەچم یان ئەڵێ ئەڕۆم شرینقەیەک لە خۆم ئەدەم.
× هەموو ماڵێکی ئێستا یان دکتۆرایەکی تیایە یان مقاولێک.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket