riklam

مووچه‌ دابه‌شنه‌كرا

ئابوری 01:53 PM - 2019-11-05
.

.

وه‌زاره‌تی دارایی گه‌نجینه‌كانی ئاگادار نه‌كرده‌وه‌ كه‌ ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئاب بكه‌ن.

ئه‌گه‌رچی پێشتر وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاندبوو كه‌ هه‌موو پێنجی سه‌ره‌تای مانگێك دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام ئه‌مڕۆ كه‌ 5ی تشرینی دووه‌می 2019یه‌، دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌ستیپێنه‌كرد.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌گه‌نجینه‌ی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند، له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ هیچ فه‌رمانێكمان بۆ نه‌هاتووه‌ له‌سه‌ر ده‌ستكردن به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئابی ئه‌مساڵ.

سه‌باره‌ت به‌ده‌ستپێكردنی دابه‌شكردنی مووچه‌ش ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتی: تائێستا كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كه‌ یه‌كه‌م وه‌زاره‌ته‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرێت دیار نیه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket