riklam

سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم: مافی كورد له‌ده‌ستوور پارێزراوبێت

کوردستان 01:34 PM - 2019-11-05
.

.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 5/11/2019 به‌ سه‌رپه‌رشتیی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌ ئاماده‌بوونی ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، په‌رله‌مان و حكومه‌ت، له‌ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی ئێستای عێراق به‌گشتی و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ره‌كانی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراقی فیدراڵ خرایه‌ به‌ر باس. له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ كۆك بوون له‌سه‌ر به‌وردی چاودێریكردنی به‌رژوه‌ندییه‌كانی گه‌لانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.

هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی دووپاتیان كرده‌وه‌ كه‌ زۆربه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی هه‌ن به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی ده‌ستووره‌وه‌ دروستبوون، بۆیه‌ هه‌مووان كۆك بوون كه‌ هه‌ر هه‌موارێكی ده‌ستوور ده‌بێت مافه‌ ده‌ستووری و یاسایی و ئیدارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پێكهاته‌كانی عێراقی تیایدا پارێزراو بێت.

كۆبوونه‌وه‌ جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی دۆخ و پێشهاته‌كانه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامدا ده‌بن و به‌ شێوه‌یه‌كی ده‌وری كۆده‌بنه‌وه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket