riklam

خوێندكارانی ناوچە دابڕێنراوەكان لەزانكۆكانی هەرێم وەردەگیرێن

کوردستان 01:00 PM - 2019-11-05
.

.

لەسەر راسپاردەی د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، رەزامەندی نیشاندرا لەسەر وەرگرتنی 533 خوێندكاری كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكان لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان.

عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی روونكردنەوەی زیاتری لەوبارەیەوە داو ڕایگەیاند: وەزارەتەكەمان لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كارئاسانی تەواوی كردوە بۆ وەرگرتنی خوێندكارانی ناوچە دابڕێندراوەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، بەتایبەت ئەو خوێندكارانەی لە خوێندنگە كوردییەكان دەخوێنن.

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وتیشی: دوای ئەوەی وەزارەتەكەمان دەرگای پێشكەشكردنی بۆ دەرچوانی پۆلی دوانزە لە بەشی خوێندنی كوردی لە ناوچە دابڕێندراوەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان كردەوە، لە رێگەی نوسینگەی كەركوكەوە ژمارەیەك لە دەرچوان داواكارییان پێشكەشكرد، بەگەیشتنی لیستی پێشكەشكاران، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی وەرگرتن وردبینی تەواو لەسەر داخوازیەكانیان كرا، لە ئەنجامدا بۆ ئەمساڵیش بە ئیمزای د. ئارام محەمەد قادر وەزارەتەكەمان ڕەزامەندی نیشاندا لەسەروەرگرتنی 533 خوێندكاری شاری كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكان لەزانكۆ وپەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان بەهەمان پێوەر و كۆنمرەی وەرگیراوی خوێندكارانی هەرێم بۆ ساڵی خوێدنی (9201-2020).

بەو بۆنەیەوە د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پیرۆزبایی لە دەرچوانی شاری كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان كردو هیوای خواست لە ماوەی خوێندنەكەیان لە زانكۆكان بتوانن بە زانست و زانیاری خزمەت بە وڵاتەكەمان بكەن.

جێگەی ئاماژەیە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوا لە خوێندكارانی وەرگیراو  دەكات سەردانی نوسینگەی كەركوك-ی وەزارەتەكەمان بكەن بۆ دەستكردن بۆ رایكردنی مامەڵەی وەرگرتن لە زانكۆكانیان.

PUKmedia راگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket