riklam

حاكم قادر: له‌گه‌ڵ چاكسازییه‌كی شه‌فافانه‌ و گشتگیرداین

ی.ن.ک‌‌ 11:45 AM - 2019-11-05
.

.

سه‌عات 10:30 به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 5-11-2019 له‌ درێژه‌ی چالاكییه‌كانی دا ساڵۆنی كوردستانی نوێ به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی سیاسی و ڕۆژنامه‌نووس و نووسه‌ر و مامۆستای زانكۆ مه‌راسیمێكی بۆ ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی دوو نامیله‌كه‌ "پره‌نسیپه‌كانی سه‌رده‌م "و" پڕۆژه‌ و پلانی په‌ڕینه‌وه‌" بۆ حاكم قادر حه‌مه‌جان كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕێكخست.

له‌ كۆڕه‌كه‌دا حاكم وێڕای ئاماژه‌كردن به‌ ناوه‌ڕۆكی هه‌ر دووكتێبه‌كه‌ ڕایگه‌یاند: ئه‌وان وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ چاكسازی و پاكسازین هه‌م له‌ حكومه‌تدا و هه‌م له‌ حزبیدا و ده‌بێت چاكسازییه‌كی شه‌فافانه‌ و گشتگیر له‌هه‌موو بواره‌كاندا بكرێت.

وتیشی: ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان كه‌ چاكسازییه‌كان به‌پێی یاسا و ڕێنماییه‌كان ببێت و هیچ كه‌س له‌سه‌رووی یاساوه‌ نه‌بێت و ڕێگه‌ نه‌درێت كه‌ كه‌س حزب و حكومه‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و تایبه‌تی به‌كاربهێنێت.

حاكم قادر وتیشی: ده‌بێت یاسای سزا و پاداشت چالاك بكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركه‌س كاری باشی كرد پاداشت بكرێت و هه‌ركه‌س سه‌رپێچی كرد سزا بدرێت.
 له‌ كۆتاییدا هه‌ردوو نامیله‌كه‌ به‌سه‌ر ئاماده‌بواندا دابه‌شكرا و ئاماده‌بوانیش ڕا و بۆچوونی خۆیان خسته‌ڕوو.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket