riklam

سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم كۆده‌بنه‌وه‌

کوردستان 10:37 AM - 2019-11-05
.

.

كەمێك پێش ئێستا هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم بۆ تاوتوێی كردنی گۆڕانكارییەكانی عیراق و ناوچەكە كۆبوونەوە‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia ،  بڕیاره‌ له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی دواین پێشهات و گۆڕانكاریيه‌كانی عیراق و ناوچه‌كه‌ بكرێت، هه‌روه‌ها باس له‌و مه‌ترسیانه‌ بكرێت كه‌له‌ عیراقه‌وه‌ راسته‌وخۆ كاریگه‌ریان له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌.

هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ ده‌یانه‌وێت به‌ یه‌ك تێڕوانین به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ بكه‌ن، چونكه‌ له‌ئێستادا هه‌مواری ده‌ستووری عیراق پرسێكی گرنگی لایه‌نه‌كانی عیراقه‌و كوردیش مه‌ترسی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ده‌ستكاری كردنی مافه‌كانی له‌ده‌ستووردا.


PUKmedia زانیویه‌تی، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌بێت، هه‌روه‌ها بڕیاریشه‌ دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌، هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆببنه‌وه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket