منداڵان و مردن له ئه‌ده‌بی منداڵان دا
ئەدەب وهونەر 10:28 AM - 2019-11-05.
دایكان و باوكان به ره‌مه‌كی ده‌یانه‌وێت منداڵه‌كانیان بپاڕێزن، له هه‌موو زیان و ئازار و ناخۆشی و كه‌سه‌ر و خه‌مێك دووریان بخه‌نه‌وه، نه‌ك ته‌نیا له ئازاره جه‌سته‌ییه‌كان، به‌ڵكو له ئازاره ده‌روونییه‌كانیش. گه‌لێ له راستییه‌كان و رووداو و كاره‌ساته‌كانیان لێده‌شارنه‌وه، یان به شێوازێكی هه‌ڵه هه‌واڵه‌كانیان تێده‌گه‌یه‌نن. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه ناخۆشانه، نه‌بنه هۆی ناخۆشی و خه‌م و دڵته‌نگی و خه‌مۆكییان. به بیانووی ئه‌وه‌ی كه هێشتا منداڵن و بچووكن، به‌رگه‌ی هه‌واڵ و كاره‌ساتی ناكاوی وا ناخۆش و جه‌رگبڕ ناگرن. یا هێشا له چه‌مك و راستی ئه‌و رووداوه ئاڵۆزانه‌ی وه‌كوو: مردن، كۆچكردن، بێسه‌رشوێن كردن، جیابوونه‌وه‌ی دایك و باوك، دابڕان، تینه‌گه‌یشتوون.
به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه‌دا، كه پڕه له ئاژاوه و له شه‌ڕ و كوشتن و بڕین و له وێرانكردن و له كاره‌ساتی تراژیدی كه رۆژانه به ده‌یان منداڵ و گه‌نج و ژن و پیری بێ تاوان ده‌بنه سووته‌مه‌نی شه‌ڕ و سته‌م و زۆرداری و داگیركردن وشه‌هـید ده‌بن. مردن بووه به هه‌واڵ و به دیمه‌نی رۆژانه‌ی به‌رچاویان، ئه‌گه‌ر به چاوه‌كانی خۆشیان نه‌یان بینن، له كه‌ناڵه ته‌له‌فزیونییه‌كاندا ده‌یان بینن، یان له خه‌ڵكییه‌وه دیان بیستن.
بۆیه منداڵانی كورد له كوردستان و منداڵانی سوریا و عێراق و فه‌له‌ستین و یه‌مه‌ن و ئه‌فغانستان و چه‌ندین شوێنی تر، هه‌ر له ته‌مه‌نێكی منداڵی بچو‌وكدا له چه‌مكی مردن تێگه‌یشتوون و به هه‌واڵی مردن راهاتوون و ئاشنابوونه له چاوی منداڵانی جیهانه‌وه.
مردن له زماندا، به واتا جیابوونه‌وه‌ی رۆح له جه‌سته و له كاركه‌وتنی ئه‌ندامانی له‌ش. مردن وشه‌یه‌كی كورت و سووك و ئاسانه له‌سه‌ر زمان، به‌ڵام ئه‌و راستییه ترسناك و تاڵه‌یه، كه منداڵان و گه‌وره‌كانیش، هه‌ر به ناوهێنانی ده‌ترسن و خورپه ده‌كه‌وێته دڵ و هه‌ناویان و ته‌زوو به ئازای له‌شیاندا دێت. گه‌ر گه‌وره‌كان له ئاستی مردن‌دا، بترسن و بله‌رزن، ئه‌ی منداڵانی هه‌ست ناسك چۆن له مردن و له ده‌ستدانی ئازیزانیان ناترسن.
هه‌ندێك له ده‌روونناسان، پێیان وایه كه كارتێكردن و كاردانه‌وه‌ی مردن له‌سه‌ر هه‌رهه‌ركه‌سێك، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ره‌گه‌ز و راده‌ی رۆشنبیری و په‌روه‌رده‌یی و تێگه‌یشتنی ئه‌و مرۆڤ له چه‌مكی مردن و ژیان.. هه‌ركه‌سێك بڕوای به راستی دینامیكی سوڕی ژیان هه‌بێت،له‌دایكبوون، گه‌شه‌كردن، گه‌وره‌بوون، پیربوون، مـردن. ده‌توانێت به خۆشی بژێت وه‌كو ئه‌وه‌ی كه مردن دیاره‌یه‌كی ئاساییه و به‌شیكه له ژیان.
تا ئێستا گه‌لێ ڕاڤه و لێكدانه‌وه و ڕا و بۆچوونی جیاواز ده‌رباره‌ی مردن هه‌ن، به‌ڵام هه‌موویان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ڕاستییه‌ی كه مردن ئه‌و ڕاستییه‌یه، كه هیچ گیانله‌به‌ڕێك، هیچ رێگا و چارسه‌رێك بدۆزێته‌وه لێی رزگار نابێت. هه‌ر وه‌كوو چۆن له‌دایكبوون سه‌ره‌تای ژیانه، مردنیش كۆتایی ژیانه.
بێگومان هه‌موو منداڵێك له‌م جیهانه به‌رینه‌دا، ئه‌وه دێته رێی كه كه‌سێكی زۆر نزیك یا ئازیزێكی یا خۆشه‌ویست و زۆر له‌دڵ شیرینێكێ، به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی مردن له ده‌ست بدات و هه‌رگیز جارێكی تر نه‌یبینێته‌وه.
كه‌سیشمان حه‌زناكه‌ین، باسی مردن له‌گه‌ڵ منداڵاندا بكه‌ین، وامان پێ باشتره، منداڵان به مردنی كه‌سێكی له‌دڵ شیرینیان، هه‌ستی ناخۆشییان تاقی نه‌كه‌نه‌وه.. به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌وه ده‌زانین، كه ئه‌سته بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ مردن له منداڵان بشارینه‌وه.
(فۆرتش) ئامۆژگاریمان ده‌كات و ده‌ڵێت:"پێویسته به زمانێكی روونی بێ پێچ و په‌نا، له‌گه‌ڵ منداڵاندا، باسی مردن بكرێت، پێیان بوترێت: داپیره گیان زۆر زۆر نه‌خۆشبوو، پزیشكه‌كان درێغیان نه‌كرد و زۆر به دڵسۆزی و په‌رۆشه‌وه، هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردن و چاكبوونه‌وه‌یان دا، به‌ڵام له توانایاندا نه‌بوو كه بتوانن چاكی بكه‌نه‌وه بۆیه مـرد".
پێویسته وشه‌ی "نه‌خۆش" به جوانی بۆ منداڵان روونبكه‌نه‌وه، كه جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه كه‌سێك سه‌رمای بووه و قۆڵنجی كردووه و تووشی كۆكه و سه‌ر ئێشه و سكئێشه و تای لێهاتووه، پێی ده‌ڵێن نه‌خۆشه به جوانیش تێ بگه‌یه‌نن، كه هه‌موو نه‌خۆشێك نامرێت، مه‌رجیش نییه كه ئه‌وه‌ی پیربێت بمرێت.
پسپۆرانی ده‌روونناسی وایان پێ باشتره، منداڵان ئاماده بكرێن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كێشه‌ی مردن، پێش ئه‌وه‌ی كه به راستی رووبدات.. باسكردنه‌كه‌ش به راشكاوی بێت و به‌و زمانه بێت كه منداڵ لێی تێده‌گات.. ئه‌و راستییه‌شی پێ بڵێن، كه هه‌موو مرۆڤێك ده‌مرێت، دایك، باوك، برا، خوشك. مردنێش به واتا ئه‌و كه‌سه ده‌ڕوا و ناگه‌ڕێته‌وه.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت، كه بیر له مردووه‌كانتان نه‌كه‌نه‌وه و باسیان نه‌كه‌ن.
پسپۆره ده‌روونییه‌كان، كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته، یارمه‌تی منداڵان بدرێن بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی مردن ببنه‌وه.. بواریان بده‌ن با گوزارشت له هه‌ست و سۆزیان بكه‌ن و مه‌ستی حه‌زی خۆده‌رخستن ببن. مه‌ستی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیان بن له باره‌ی مردنه‌وه.. پرسیار گه‌لێكی وه‌كوو: مردن چییه؟ ئایا مردوو هه‌موو هه‌ستییه‌كانی له ده‌ست ده‌دات؟ مردوو له دوای مردنی هه‌ست به چی ده‌كات؟ ئه‌ی له نێو گۆڕه‌كه‌یدا هه‌ست به چی ده‌كات؟ ئایا رۆژێ له رۆژان ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ ...هتد.
پێویسته منداڵ تێبگه‌یه‌نین، كه مردن له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات مرۆڤ دایه. له ده‌ره‌وه‌ی خواستی خودی مردووه‌كه‌شدایه.
له لێكۆڵێنه‌وه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن زانكۆی (كوینزلاند) له ئوسترالیا ئه‌نجامدرا، كه (٩٠) منداڵ تێیدا به‌شدار بوون، ته‌مه‌نیان له چوار ساڵه‌وه بۆ هه‌شت ساڵان بوون. هه‌ریه‌كه له (فێرجینیا سلایت) و ( ماریا گریڤس) ئه‌ویان سه‌لماند، كه گفتوگۆكردنی مردن له‌گه‌ڵ منداڵاندا، له رووی بیۆلۆژییه‌وه، له جیاتی شێوازی واتایی و نه‌ستی ترس له مردن له لای منداڵان پاشه‌كشێ ده‌كات.
خاتوو (سلاوته‌ر) ده‌ڵێت:"باشترین رێگا ئه‌وه‌یه، كه مردن بخرێته چوارچیوه‌ی ته‌وای سوڕی ژیانه‌وه ـ له‌دایكبوون، گه‌شه‌كردن، پیربوون، مردن ـ ئه‌مه‌ش راستیی هه‌موو گیانله‌به‌رانه و شتێك نییه كه ترس و تۆقین بورووژێنێت"
كاتێ كه باوكان و دایكان، له‌م راستییه و له مردن خۆیان به‌دوور ده‌گرن خراپ تێگه‌یشتنیان زیاتر ده‌بێت و بابه‌ته‌كه‌ش ئاڵۆزتـر و قورس‌تر ده‌كه‌ن.
گۆمان له‌مه‌دا نییه، كه دایكان و باوكان لای منداڵان، جوانترین و خۆشه‌ویسترین و شیرین‌ترین و سۆزدارترین و دلۆڤانترین و دڵسۆزترین و نزیكترین كه‌سن. به‌رزترین پێگه و پایه‌یان له دڵ و ده‌روون و خه‌یاڵی منداڵانـدا هه‌یه.
له‌ده‌ستدانی دایك یا باوك یا هه‌ردووكیان، به لای منداڵانه‌وه زۆر سه‌خت و هه‌ست ته‌زێنه، به تایبه‌تیش ئه‌و منداڵانه‌ی كه مه‌ست و ده‌سته‌مۆی خۆشه‌ویستی و سۆز و زیاده‌نازی دایك و باوكیانن، به مردنیان،منداڵه‌كانیاندووچاریخه‌م و ئازار و داخ و سوێ و كه‌سه‌رێكی زۆر ده‌بن، گه‌ر فریاڕه‌سێكی دلسۆز و هۆشیار و خه‌مخۆر فریایان نه‌كه‌ون و یارمه‌تییان نه‌دات و قه‌ره‌بووی خۆشه‌ویستی مردووكه‌یان بۆ نه‌كاته‌وه و له‌سه‌ر دۆخێ تازه رایان نه‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به ژیانیان بده‌ن تووشی كێشه‌ی ده‌روونی و جه‌سته‌یی و سه‌رگه‌ردانی و به‌ره‌ڵایی و ره‌فتاری نه‌خوازراو ده‌بن.
له‌و بڕوایه‌شدا مه‌بن، كه باسكردن له چه‌مكی "ژیـان" و "مـردن" بۆ منداڵان، هێنده قورسبن، كه له تواناتاندا نه‌بێت،كه خۆتانی له قه‌ره بده‌ن ده‌توانن له رێی گفتوگۆی رۆژانه‌تاندا، له ماڵ و له باخچه‌ی ساوایان و له قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی و له به‌رنامه‌كانی منداڵان له كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه‌كاندا، به پێی ته‌مه‌نیان، به هه‌ستیاری و هۆشیارییه‌وه، باسی ژیان و مردنیان بۆ بكه‌ن و رایان بهێنن ده‌توانن سوود له‌و په‌رتووكانه‌ش وه‌ربگرن، كه به شێوازێكی ئاسانی ئه‌ده‌بی، چیرۆكی مردنیان له‌خۆگرتوون.
ده‌شتوانیت له كاتی پاكرنه‌وه‌ی باخچه‌ی ماڵه‌كه‌ت، له گه‌ڵا وه‌ریوه‌كان و له لق و چڵه وشكه‌وه‌بووه‌كان، كه منداڵه‌كه‌ت له‌گه‌ڵدایه، له‌وانه‌یه چۆله‌كه‌یه‌كی مردوو، یا هه‌نگێكی مردوو، یا په‌پووله‌یه‌كی مردوو ببینن ئه‌م هه‌له بقۆزه‌وه بۆ راڤه و روونكردنه‌وه‌ی ژیان و مردن بۆ منداڵه‌كه‌ت.. له رێی ئه‌م چۆله‌كه، یا په‌پووله مردووه‌وه، باسی مردنی مرۆڤـیشی بۆ بكه پێویستیش به‌وه ناكات كه زیاده‌گۆیی بكه‌یت و به دوورودرێژی باسی مردنیبۆ بكه‌یت، باشترین شت ئه‌وه‌یه كه چاڵێك بۆ ئه‌و چۆله‌كه‌یه یا په‌پووله‌یه پێكه‌وه هه‌ڵبكه‌نن و ته‌رمه‌كه‌ی بنێژن و به خۆڵ دایپۆشن. ده‌توانیت بیرۆكه و مه‌به‌ست له ناشتنی مردوو بۆ منداڵه‌كه‌ت باس بكه‌ی. تێی بگه‌یه‌نه، ناشتن یا له گۆڕنانی مردوو، رێزگرتنه له مردووه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانێكی به‌دكار سووكایه‌تی به ته‌رمه‌كه‌ی نه‌كه‌ن.
پێویسته ئه‌وه‌ش بزانن، كه ترس ره‌مه‌كێكه له ده‌روونی هه‌موو مرۆڤێكدا بوونی هه‌یه، وه‌كوو هه‌موو ره‌مه‌كه‌كانی تر ترسیش چه‌كێكی دوو ده‌مییه ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی سروشتی و ئاسایی درێژه‌ی هه‌بێت مرۆڤ له مه‌تررسییه‌كان ده‌پارێزێت. به‌ڵام گه‌ر ترس سنووری تێپه‌ڕاند و بوو به نه‌خۆشییه‌كی ده‌روونی، واتا بوو به (ترسه‌نه‌خۆشی ـ فۆبیا) ئه‌وسا ترس ده‌بێت به كۆسپ و به گرێ كوێره‌یه‌كی ده‌روونی له رێی ئازادیی ترسنۆكدا. بێ ده‌سه‌ڵاتیش ده‌بێت له روووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرفت و كێشه‌كانی ژیانی.
خێزان به لای منداڵانه‌وه، سه‌رچاوه‌ی متمانه و بڕواپێكردنه، هه‌ر درۆ و هه‌ڵه‌یه‌ك و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنێكیان لێبدۆزنه‌وه.. متمانه‌یان به خێزانه‌كه‌یان نامێنێت له جیاتی كه‌م كردنه‌وه و سووك كردنی كێشه‌كانیشیان، زیاتر و گه‌وره‌تر و قووڵتر ده‌بنه‌وه بۆیه پێویسته خێزانه‌كان له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیاندا راسگۆبن و راستییه‌كانیان لێ نه‌شارنه‌وه.
مندالانی ته‌مه‌ن سێ ساڵان، واتای مردن نازانن، له‌وه‌ش تێناگه‌ن كه ئه‌و كه‌سه‌ی بمرێت ناگه‌ڕێته‌وه به‌ڵكو وا تێده‌گه‌ن، كه دیارنه‌مانی ئه‌و كه‌سه جۆرێكه له كۆچكـردن و دووركه‌وتنه‌ی كاتی و مردووه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
پاراستنی رۆتینی ژیانیان و دابین كردن و مه‌ستكردنیان به پێویست و پێداویستییه‌كانیان و سۆز و خۆشه‌ویسی و دڵنیایی به‌خشین پێیان، ده‌شێ قه‌ره‌بووی شوێنی مردووه‌كه‌یان بۆ بكاته‌وه و هاوسه‌نگی ژیانیان بپارێزێت.
منداڵان تا ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵان، كاری واتایی (مجرد) و بێ هه‌ستی تێناگه‌ن، نازانن كه ئایین و خودا و مردن و به‌هه‌شت چـین و چـینین چونكه هێشتا ئه‌و به‌شه به‌رپرسه‌ی مێشكیان كامڵ نه‌بـووه ئه‌وه راست نییه كه هه‌ڵیانبخه‌ڵه‌تێنن و راستییه‌كانیان لا چه‌واشه‌بكه‌ن و پێیان بڵێن مردووه‌كه:"چووه بۆ به‌هه‌شت" منداڵان له‌م ته‌مه‌نه‌دا له‌م قسه‌یه تێناگه‌ن زانایان له‌و باوه‌ڕه‌دان، كه بیركردنه‌وه و روانینی منداڵان بۆ مردن، دووره له باوه‌ڕی ئایینییه‌وه باشتر وایه پێیان بڵێن:"گیانی له كاركردن كه‌وت" یا " ئێستا ئه‌و مردووه و له گۆڕدایه".
به‌ڵام منداڵانی ته‌مه‌ن ده ساڵان و به‌سه‌ره‌وه، ده‌زانن كه مردن چییه، ئه‌و شتانه‌ش كه په‌یوه‌ندییان به مردنه‌وه هه‌یه، وه‌كوو ده‌رچوونی رۆح و شتی تر.. له‌وانه‌یه له سوێی له‌ده‌ستدانی ئه‌و كه‌سه ئازیز و خۆشه‌ویستانه‌یان. هه‌ست به ترس و گرژی و توڕه‌یی و دڵته‌نگی و خه‌مباری بكه‌ن و گۆشه‌گیر ببن، له قوتابخانه‌شدا دوابكه‌ون، تووشی هه‌ڵه و ره‌فتاری نه‌خوازراوی زیان به‌خش ببن پێویسته، بارودۆخێكی دڵنیایی بۆ منداڵانی یه‌تیمی ئه‌م ته‌مه‌نه بڕه‌خسێنن پشتیان به‌رمه‌ده‌ن و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن هانیان بده‌ن له‌رێی (وێنه‌كێشان، نووسین، ژه‌نینیئامێرێكی موزیك، وه‌رزش)ه‌وه گوزارشت له هه‌ستی خۆیان بكه‌ن.یادگارییه‌كان و بیره‌وه‌رییه جوانه‌كانی مردووه‌كانیشیان بێننه‌وه یادیانبیان به‌ن با سه‌ردانی گۆڕه‌كانیشیان بكه‌ن هه‌موو ئه‌مانه یارمه‌تیده‌رن بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و دوخه تاڵه و ئه‌و باره ناخۆشه ده‌روونییانه‌یان و بۆ درێژه به ژیانیان.
گه‌ر پێویستیشی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی دووچاری نه‌خۆشی ده‌روونی قووڵ نه‌بن، بیانبه‌ن بۆ لای پزیشی پسپۆری شاره‌زای ده‌روونی تا چاره‌سه‌ری گونجاویان بۆ بدۆزێته‌وه.
پێویسته به پێی ته‌مه‌ن و هه‌ستی ناسكی منداڵان، به ئه‌وپه‌ڕی هۆشیارییه‌وه یارمه‌تی منداڵانی باوانمردووبـده‌ن، نه‌شاره‌زایی و هه‌ڵه‌كـردنتانله باره‌ی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی قۆناغه‌كانی منداڵی،ره‌نگه كاره‌ساتی تراژیدی نه‌خوازراویان لێبكه‌وێته‌وه. بۆ نموونه:
چیرۆكی دڵته‌زێن و جه‌رگبڕی راستیی جوانه‌مه‌رگبوونی كاكه‌له‌ی جوان و هه‌ست ناسك و سۆزدار (بـڕیـار)ی جگه‌رگۆشه‌ی پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید (ئاسۆی مام جه‌لال مسۆیی).
كاك ئاسۆی مام جه‌لال، لێپرسراوی به‌شی ئۆپراسیۆنی گه‌رمیان، له رۆژی ( ٣١ی/ یوولی/٢٠١٩ ) دا، له‌گه‌ڵ سێ پێشمه‌رگه‌ی تردا، له شارۆچكه‌ی (كۆڵه‌جۆ)ی سنووری گه‌رمیان، له لایه‌ن تیرۆریستانی داعـشی به‌كرێگیراوه‌وه شه‌هیدكران.
ئه‌م هه‌واڵه ناكاوییه جه‌رگبڕه، كسپه و برینێكی قووڵ‌و سوێ و كه‌سه‌ر و ئازارێكی زۆری خسته دڵی خانه‌واده‌كه‌ی كاك ئاسۆ و هه‌موو كوردێكی دڵسۆزه‌وه. به تایبه‌تیش دڵه قنج و ناسكه‌كه‌ی كاكه (بڕیار)ی ته‌مه‌ن چوار ساڵانی كوڕه بچكۆله‌ی شه‌هید ئاسۆ، كه ئه‌و و كاك ئاسۆی باوكی زۆر هۆگـری یه‌كتری بوون بڕیـار ته‌رمه‌كه‌ی باوكی و ریۆڕه‌سمی به خاك سپاردن و گۆڕه‌كه‌یبه چاوی خۆی بینی به‌ڵام تا مردیش،بڕوای نه‌ده‌كرد كه باوكی شه‌هـیدبووبێ، بڕوای به مردن نه‌بوو، هه‌ر ده‌یووت:"كوا باوكم."
خاتوو (هه‌یفا ئیسماعیل)ی دایكی وتی:" دوای چه‌ند رۆژێك باران باری.. بڕیار وتی: دایكه با نایلۆن به‌رین و بیده‌ینه سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی باوكم، با ته‌ڕ نه‌بێ و سه‌رمای نه‌بێت" بڕیار ده‌شیوت:"ئێوه راست ناكه‌ن باوكم نه‌مردووه"
كاكه بڕیاری بچكۆله له سوێی له ده‌ستدانی، خۆشه‌ویسترین و شیرین‌ترین كه‌سی، به‌و هه‌واڵه ناكاوییه، تووشی نه‌خۆشی شه‌كره بوو، رێژه‌كه‌شی زۆر به‌رز بوو. بۆ ماوه‌ی (٢٣)رۆژیش خواردنی نه‌خوارد و ئاوی نه‌خوارده‌وه، قسه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌س نه‌كرد. باری ته‌ندروستی و ده‌روونی زۆر تێكچوون.. دڵه قنجه‌كه‌ی وه‌ستا و چه‌ڵته‌ی مێشك لێیدا، پزیشكه‌كان توانیان دڵی بخه‌نه‌وه كار، به‌ڵام مێشكی نه‌كه‌وته‌وه كار به‌داخاوه كه كاكه بڕیاری په‌پووله ئاسا له رۆژی یه‌كشه‌ممه (٢٥ی/ ئاوگوست/ ٢٠١٩) له نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی، كۆچی دوایی كرد. له گۆڕستانی گردی سه‌یوان له شاری سلێمانی له ته‌نیشت شه‌هید كاك ئاسۆی باوكییه‌وه به خاك سپێررا.
ده‌بوایه به‌و ناكاوییه و راسته‌وخۆ ئه‌م هه‌واڵه دڵته‌زێنه كه‌س هه‌واڵی وای پێ نه‌درێت به بڕیار نه‌وترایه كه زانیشیان باری ده‌روونی تێكچووه، ره‌نگه دایكی و مامه‌كانی به هۆی شین و خه‌م و سه‌رقاڵبوونیان به پرسه‌ی ماته‌مینی شه‌هید ئاسۆوه، وه‌كوو پێویست نه‌په‌رژابێتنه سه‌ر كاكه‌له بڕیار، له‌و باوه‌ڕه‌شدا نه‌بوونه، كه تێكچوونی باری ده‌روونی بیگه‌یه‌نێت به‌و ئه‌نجامه جه‌رگبڕه ده‌بۆایه مامێكی یا خزمێكی نزیكی هۆشیار، به شێوازێكی جوان و به زمانی ئه‌و ته‌مه‌نه‌وه دڵی كاكه بڕیاری بدایه‌ته‌وه و كاره‌ساته‌كه‌ی بۆ بچووك بكردایه‌ته‌وه،یا گه‌ر هیچیشی پێنه‌كرایه، بڕیاری ببردایه بۆ لای پزیشكێكی پسپۆری ده‌رونناسی منداڵان له‌وانه‌بوو له‌ژێر چاودێریدا بیتوانیایه‌چاره‌سه‌ری ده‌روونی بۆ بكـردایه.. زۆر به داخه‌وه بۆ جوانه‌مه‌رگبوونی كاكه بڕیار و بۆ شه‌هیدبوونی كاك ئاسۆی پێشمه‌رگه و بۆ هاوڕێكانی كه‌سیش ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نییه،كه بتوانێت پێش له مردن بگرێت.
نموونه‌یه‌كی تری دڵته‌زێن ده‌خه‌ینه پێش چاوتان، كه له تاوان و كاره‌ساتێكیجه‌رگبڕدا. كاك (مسته‌فا گه‌رمیانی) نووسه‌ری ناسراوی كوردمان، كه باوكی خونچه‌گوڵ (شاكار) و هاوسه‌ری دڵسۆزی شاعیر و نووسه‌ر و راگه‌یاندكار و چالاكوانی بواری ژنان مامۆستا (مه‌هـاباد قـه‌ره‌داغی) یه، له ته‌قینه‌وه‌ی لۆرییه‌كی بۆمب رێژكراو له شاری كه‌ركووك كه رۆژی (١٦ی/یوولی/ ٢٠٠٧) له‌لایه‌ن داعـشی تیرۆریسته‌وه، له به‌رده‌م بنكه‌ی (كۆمه‌ڵه‌ی رووناكبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ركووك) له پشتی قه‌ڵا سه‌ركه‌ش و دێرینه‌كه‌ی شاری كه‌ركووكی كوردستانی، ته‌قێنرایه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر كوردی بێ‌تاوان شه‌هید و بریندار بوون یه‌كێك له شه‌هیده‌كان، شه‌هیدی جوانه‌مه‌رگ كاك مسته‌فا گه‌رمیانی یه.
با له ده‌می مامۆستا (مه‌هاباد قه‌ره‌داغی) خۆیه‌وه بزانین، كه زۆر به هۆشیاری و دانایی و به شێوازێكی زیره‌كانه و گونجاو له‌گه‌ڵ شیكاری ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵانی كچیان دا، كه هه‌ر ئه‌و شه‌وه، هه‌واڵی شه‌هیدبوونی كاك مسته‌فایبه كچۆڵه شیرینه‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت، كه ئه‌وسا و ئێستاش باوكی زۆر له دڵ شیرین بوو و له‌دڵ شیرینه.. ئه‌مه‌ش ده‌قی گڤتوگۆی مامۆستا مه‌هاباد قه‌ره‌داغی یه.. كه له ژماره (٢٨)ی گۆڤاری(شیكار) له‌ژێر ناویچۆن منداڵان له مه‌رگی باوان ئاگادار بكرێنه‌وه؟بڵاوی كردۆته‌وه هه‌ر خۆشی سه‌رنووسه‌ری شیكاره.
"كچه تاقانه‌كه‌م هه‌شت ساڵ بوو، له‌و هه‌شت ساڵه‌دا خاوه‌نی باوكێكی نموونه‌یی بوو، خۆشه‌ویستییه‌كی كه‌م وێنه‌ی نێوان ئه‌م باوك و منداڵه بۆ ئه‌وه ده‌شێت ببێته جوانترین چیرۆك و نایابترین ده‌قی ئه‌ده‌بی. له‌ناكاو؛ له ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی‌دا، ئه‌و باوكه نایابه، كه هاوسه‌رێكی نایاب و نموونه‌ییش بوو، شه‌هید بوو، هه‌واڵێكی جه‌رگبڕ له ناكاو بگات، مرۆڤ چی له‌بیر ده‌مێنێت و چۆن ره‌فتار ده‌كات؟ راسته مرۆڤ هاوسه‌رێكی باش له ده‌ست بدات وه‌ك ئه‌وه وایه كۆتایی دنیای به چاوی خۆی دیبێت، به‌ڵام ئه‌و ژنه‌ی كه دایكه و مرۆڤێكی ئازیز و گرنگی له‌ده‌ستدایه، ده‌بێت له‌و ساته‌دا له‌بیری بێتكه كه‌سی ئازیز و گرنگی تر له ژیانیدا هه‌ن و ماون و ده‌بێت بیانپارێزێت، ئه‌ویش منداڵه‌كانه.
ده‌بوایه هه‌ر یه‌كه‌م شه‌و به شاكار بڵێم كه باوكی شه‌هید بووه و ژیانئاوایی كردووه. وه‌ك شه‌وانی تر كه رامهێنابوو چیرۆكی بۆ بگێڕمه‌وه تا ده‌خه‌وێت، به ده‌م ده‌ستبه‌سه‌رهێنانێكی نه‌رمه‌وه كه‌وتمه گڤتوگۆوه له‌گه‌ڵی و سه‌ره‌تا پێم گوت:
ـ شاكار گیان ئه‌مشه‌و چیرۆكی مردنت بۆ ده‌گێڕمه‌وه. مردن شتێكی زۆر ئاساییه و هه‌موو كه‌سێك و هه‌موو گیاندا‌رێك رۆژێ بێته ژیانه‌وه، رۆژێك له رۆژانیش ده‌مرێت. هه‌ر كه‌سێ بمرێت رۆحی ده‌بێته ئه‌ستێره و ده‌چێته ئاسمان.
ـ ئه‌زانم، له باخچه‌ش داده‌كه‌مان ئه‌وه‌ی باس كردبوو بۆمان.
ـ ئافه‌رین، زۆرم پێ خۆشه ئه‌وه ده‌زانی و له بیرت ماوه‌داده‌كه‌ت بۆی باس كردوویت.
كه‌واته ئه‌مه‌وێ ئێستا پێت بڵێم ئه‌مڕۆ شتێك رووویداوه له كه‌ركووك!
شاكار كه‌مێك شڵه‌ژا و به سه‌رسامییه‌وه ته‌ماشایه‌كی كردم، چونكه ده‌یزانی باوكی له كه‌ركووكه و ئێمه‌ش باسی مردن ده‌كه‌ین. نه‌رمتر ده‌ستم به پرچیدا هێننا و نه‌مهـێشت فرمێسك و خه‌مه قووڵه‌كه‌ی خۆم ببینێت. چاوه‌ڕێ بوو باسی رووداوه‌كه‌ی بۆ بكه‌م.
ـ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كه‌ركووك رویداوه و خه‌ڵكێكی زۆر بوون به‌ئه‌ستێره. بابه‌گیانیش له‌گه‌ڵیاندا بووه.
ـ باوكم مردووه؟" فرمێسك له چاوه‌كانی رژا و ده‌نگی كه‌وته له‌رزین". ئه‌ی دوێنێ قسه‌مان له‌گه‌ڵ نه‌كرد به ته‌له‌فۆن؟
ـ وتمان ئه‌وه‌ی بمرێ رۆحی ده‌چێته ئاسمان و ده‌بێت به ئه‌ستێره و تۆش وتت ئه‌وه ده‌زانم. بابه ئێستا ئه‌ستێره‌یه.
ـ ئاخر من ده‌مه‌وێ بابه ببینم، ئیتر بابه نابینم؟" به ده‌م هه‌نیسكه‌وه ئه‌وه‌ی گوت و منیش وه‌ختبوو دڵم له قه‌فه‌زی سنگم بێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام ده‌بوایه دان به خۆمدا بگرم و شاكار له زه‌بری ئه‌و كاره‌ساته بپارێزم.
ـ به‌ڵی ده‌یبینی و منیش ده‌یبینم. ئه‌ی كه شه‌وان سه‌یری ئاسمان بكه‌ین ئه‌ستێره نابینین؟
ـ به‌ڵێ ده‌یبینین.
ـ كه‌واته بابه ده‌بینین، به‌ڵام نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی تا ئێستا ده‌مانبینی، وه‌ك ئه‌ستێره ده‌یبینین.
ـ ئه‌ی به رۆژ نایبینین؟
ـ نا خۆت ئه‌زانی ئه‌ستیره به شه‌و ده‌رده‌كه‌وێت. ئێمه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت بیبینین به شه‌و سه‌یری ئاسمان ئه‌كه‌ین.
ـ ئه‌ستێره‌كان هه‌موویان له یه‌كتری ئه‌چن، كامیان باوكی منه؟
ـ سه‌یركه حه‌یاتم، هه‌ر منداڵێك باوكی بووبێت به ئه‌ستێره ده‌توانێ له‌ناو هه‌موو ئه‌ستێره‌كاندا بیدۆزێته‌وه. كام ئه‌ستێره پرشنگدارترین بێت له‌به‌ر چاوی ئه‌وه باوكی ئه‌وه. هه‌ر منداڵێك ئه‌ستێره‌ی باوكی خۆی ئاوا ده‌دۆزێته‌وه.
من و شاكار له سوید بووین و باوكی له كه‌ركووك شه‌هید بوو. سبه‌ینێ گه‌ڕاینه‌وه هه‌ولێر و خۆم راسته‌وخۆ چووم بۆ كه‌ركووك و شاكارم نه‌برد و پرسه‌ی ماته‌مینی نه‌بینی. له هه‌ولێریش پرسه‌م دانا و نه‌مهێشت هیچ خه‌م و ماته‌مینییه‌ك ببینێت.
نه‌مبرد بۆ سه‌ر قه‌بران. ئه‌و تێگه‌یشت و زانی باوكی له ژیاندا نه‌ماوه، به‌ڵام ئه‌و ئه‌ستێره گه‌شه‌ی له خه‌یاڵی ئه‌ودا دروستم كرد، به دره‌وشاوه‌یی مایه‌وه. ئه‌و منداڵه‌ی كه خۆشه‌ویستییه‌كی بێپایانی هه‌بوو بۆ باوكی، ئه‌و مردنه‌ی قبووڵ كرد. نه‌مهێشت كه‌سوكار به هۆی مردنی باوكییه‌وه وه‌ك یه‌تیم و گوناه تێی بڕوانن و ره‌فتاری تایبه‌تی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن كه هه‌ست بكات ئه‌و بێ باوكه و گوناهه و جێی به‌زه‌ییه. خۆشم نه وه‌ك تاقانه ره‌فتاری جیاوازم له‌گه‌ڵ ده‌كرد و نه‌ش وه‌ك باوكمردوو.به ته‌واو ئاسایی و وه‌ك پێشتر. له چه‌ندین ساڵی دواتریشدا له رۆژی له دایكبوونیدا دوو دیاریم پێشكه‌ش ده‌كرد یه‌كێكیان هی خۆم و ئه‌ویتریان هی باوكی. ئه‌و ئێستا بیست ساڵه و دوانزه ساڵ تێپه‌ڕیوه به‌سه‌ر مه‌رگی باوكی و بۆ یه‌كه‌مین جار مانگی پێشوو چووین و له‌گه‌ڵ خۆمدا بردم بۆ گۆرستان. به‌ڵام زۆر په‌شیمانم و نه‌ده‌بوو بیبه‌م، چونكه زۆر ناڕه‌حه‌ت بوو به‌وه. به گفتوگۆیه‌ك ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی خۆم چاك كرده‌وه و پێم گوت:
ـ پێویست ناكات ناڕه‌حه‌ت بیت، خۆت ده‌زانیت و منیش ده‌زانم، ئه‌وه‌ی ده‌مرێت ته‌نیا به جه‌سته به جێ‌مان ده‌هێڵێت و رۆحی له دڵماندایه.
ـ دزانم. "
هیوادارین كه هه‌موومان سوود و وانه، له‌م نووسین و گفتوگۆیه‌به‌سووده‌ی مامۆستا مه‌هـاباد قـه‌ره‌داغی وه‌ربگرین، كه به شێوازێكی گونجاو و سه‌ركه‌وتووانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌واڵه ناكاوییه جه‌رگبڕه‌دا كردووه، ژیرانه و زانستییانه هه‌واڵی ناكاوی شه‌هیدبوونی هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆ خونچه‌گوڵه شیرینه‌كه‌ی باس كردووه، ئه‌مه‌ش ئه‌و شێوازه راست و دروسته‌یه كه زانایانی ده‌روونناسی منداڵان جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن. بێگومان منداڵان له‌و قۆناغه‌دا، هێشتا ده‌سته‌مۆی خه‌یاڵن و بڕوایان به‌وه هه‌یه، كه رۆحی هه‌ر مردووییه‌ك، ببێت به ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌شیئاسمان و به شه‌وان بدره‌وشێته‌وه، كه قۆناغی خه‌یاڵییان تێپه‌ڕاند ئه‌وسا له چه‌مكی راستی مردن تێده‌گه‌ن.
مردن له ئه‌ده‌بی منداڵان
مردن بابه‌تێكی ئاڵۆزه، له‌به‌ر هه‌ستیاری و تایبه‌تمه‌ندی مردن، زۆربه‌ی نووسه‌رانی بواری ئه‌ده‌بی منداڵان خۆیانیلێناده‌ن له لایه‌كی كه‌شه‌وه ده‌زگاكان و خانه‌كانی چاپكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌رتووك، زۆر به كه‌می ئه‌و په‌رتووكانه چاپ ده‌كه‌ن كه بابه‌تی مردنیان له‌خۆگرتوون، ره‌نگه بازاڕی فـرۆشتن و كڕینیشیان گه‌رم نه‌بن.
خوێنه‌ران و كه‌سوكاری منداڵانیش، به دوای ئه‌و چیرۆك و رۆمانانه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه بیان خوێننه‌وه، كه باس له ژیان و گه‌شبینی و هـیوا و داهاتوو و خۆشه‌ویستی و شادی و پاڵه‌وانێتی و سه‌ركێشی و سه‌ركه‌وتن و به‌خته‌وه‌ری ده‌كه‌ن وبه هـیوابه‌به‌خشین و خۆشی كۆتاییان هاتوون.. بۆ هاندان و به‌رزكردنه‌وه‌ی وره و تواناكانی منداڵه‌كانیان و پێكهێنانی كه‌سایه‌تی دروستیان.
نابێت ئه‌ده‌بی منداڵان، له خستنه‌ڕووی ئه‌و كێشانه خۆی بدزێته‌وه، كه رووبه‌ڕووی منداڵان به تایبه‌تی و كۆمه‌ڵگه به‌گشتی ده‌بنه‌وه.. یه‌كێك له‌و كێشانه مردنه. ئه‌ده‌بی منداڵانی كورد، له‌م رووه‌وه هه‌ژاره، ئه‌و چیرۆكنووسانه‌مان كه چیرۆك بۆ منداڵان ده‌نووسن، به ده‌گه‌مه‌ن باس له مردن ده‌كه‌ن، یان به سه‌قه‌تی ونابه‌ڵه‌دی باسیان لێكردووه، ئه‌گه‌رچی له ئه‌ده‌بی جیهانیشدا، له‌چاو ژانره‌كانی تیری چیرۆكی منداڵان، ژماره‌ی ئه‌و چیرۆكانه‌ی كه بۆ منداڵان نووسراون و بابه‌تی چاره‌سه‌ری مردنیان له‌خۆگرتوون، ناگه‌نه دوو سه‌د چیرۆك.
لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌رباره‌ی مردن له ئه‌ده‌بی منداڵاندا، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئاكامه‌ی، كه بۆچوونی منداڵان له باره‌ی مردنه‌وه، به پێی جیاوازی ته‌مه‌نیان، له قۆناغی منداڵیی به‌رینییه‌وه تا قۆناغی ته‌مه‌نی ناوه‌ندی، روویان زۆره، له‌م رووه زۆرانه‌ش وه‌كوو لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاماژه‌یان پێكـردوون، سێ رووی گرنگ هه‌ن، كه ئه‌مانه‌ن:
١ـ منداڵان د‌رك به‌وه راستییه ده‌كه‌ن، كه ئه‌و شتانه‌ی ده‌مرن ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ ژیان.
٢ـ هه‌موو گیانله‌به‌ره‌كان ده‌بێت بمرن و له مردن رزگـاریان نابێت.
٣ـ له كاتی مـردندا، هه‌موو چالاكییه جه‌سته‌ییه‌كان ده‌وه‌ستن.
چیرۆكی ئاراسته‌كراوی مه‌به‌ستداری منداڵان ده‌رباره‌ی مردن، چاره‌سه‌ری كێشه‌یه‌ك ده‌كات، كه زۆربه‌ی خه‌ڵكی لێی هه‌ڵدێن، فـێری منداڵان ده‌كات كه چۆن خۆڕاگربن و رووبه‌ڕووی مردنی كه‌سه خۆشه‌ویست و له‌دڵشیرین و ئازیزه‌كانیان ببنه‌وه و مردن قبووڵ بكه‌ن، دان به‌م راستییه‌شدا بنێن كه ژیان دێـژه‌ی هه‌یه و درێـژه‌ی ده‌بێیت.
ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له لایه‌ن زانكۆی (ئۆهایۆ)وه ئه‌نجام دراوه، كه له‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆری چیرۆكه وێنه‌داره‌كان و بێ وێنه‌داره‌كانی منداڵان ئه‌نجامیان داوه. ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وت، كه ئه‌و بابه‌ته سه‌ره‌كییانه‌ی ئه‌و چیرۆكانه ده‌رباره‌ی مردنله خۆیان گرتوون. زیاتر له رووی سۆزداری و خه‌مبارییه‌وه له مردن ده‌ڕوانن. كاتێ كه كه‌سانێكێ خۆشه‌ویست و نزیكی منداڵان ده‌مرن، داخ و خه‌م و كه‌سه‌ر ده‌چێته دڵیانه‌وه.
لێكۆڵینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، كه چیرۆكه وێنه‌داره‌كانی منداڵان، به شێوه‌یه‌كی گه‌وره‌تر و زیاتر له هۆیه بیۆلۆژییه‌كانی مردنی كه‌سه‌كان وردبوونه‌ته‌وه.
له وڵاتانی رۆژئاوادا ژماره‌یه‌ك لێكۆڵینه‌وه هه‌ن، كه باس له مردن له ئه‌ده‌بی منداڵاندا ده‌كه‌ن.. باسیش له كاردانه‌وه‌ی مردنی كه‌سانێكی نزیكی منداڵان ده‌كه‌ن، كه مردن چ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر هه‌ست و ده‌روونی منداڵان هه‌یه.. له په‌رتووكخانه گشتییه‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكادا، گه‌لێ په‌رتووكی وێنه‌داری منداڵان هه‌ن، كه به‌شێوازێكی ئاسان و لۆژیكی‌و به‌زمانێكی نزیك له زمان و له تێگه‌یشتنی منداڵان. باس له مردن بۆ منداڵان ده‌كه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی ببنه سه‌رچاوه‌ی یارمه‌تیده‌ری دایكان و باوكان و داده‌كان و مامۆستایان بۆ گڤتوگۆكردنی یه‌كه‌مین جار ده‌رباره‌ی مردن له‌گه‌ڵ منداڵانی بچووك و منداڵانی ته‌مه‌نی قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی.. ناوی دووان له‌و په‌رتووكانه:(دڵ و شووشه) نووسینی (ئۆلیڤه‌ر جێڤرس)، (هاری و هۆبه‌ر) نووسینی (مارگرێت وایڵد). باسكردنی مردن بۆ منداڵان له رێی خۆێندنه‌وه یا گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی منداڵانه‌وه، باشتره له باسكردنی راسته‌وخۆی مردن بۆ منـداڵان.
زۆر له نووسه‌رانی ئه‌م بواره، كارتێكرردنی مردن له‌سه‌ر خۆێنه‌ران كه‌متر ده‌كه‌نه‌وه. بۆ نموونه، له رۆمانی (تۆڕی شا‌رلوت) دا، كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌م و كه‌سه‌ری مردن، له رێی كاره‌كته‌ره‌كانه‌وه كه‌م ده‌بنه‌وه، كه مرۆڤ نین.. بۆ نموونه، جاڵجالـۆكه‌یه.
چیرۆكی هیچ نووسه‌رێكی كوردیشیم له‌لا نیه كه بۆ منداڵانی كوردمان نووسرابێت و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مردنی بۆ منداڵانی كوردمان كردووبن تا ئاماژه‌ی پێیان بدایه. له‌وانه‌شه كه هه‌مان بێت و به‌رچاوی منی دووره كوردستان نه‌كه‌وتوون.
مردن له چیرۆكه میللییه‌كاندا:
چیرۆكه میللییه‌كان و ئه‌فسانه‌ییه‌كان، به‌شێكی گرنگن له چیرۆك وله فۆلكلۆر و له كولتووری هه‌ر نه‌ته‌وه‌یك.. گه‌لێ چیرۆكیان تێدان، كه به تایبه‌تی بۆ منداڵان دانراون.
ئه‌م چیرۆكه میللییانه، منداڵان ناخه‌ڵه‌تێنن و راستییه‌كانیان لێ ناشارنه‌وه، زیده‌ڕۆییش له پاراستن و چاودێری منداڵان ناكه‌ن، ته‌واوی راستییه‌كان ده‌خه‌نه به‌رچاوی پاڵه‌وان و كاراكته‌ره‌كان له رێی سۆڕێكی ژیانه‌وه به شێوازێكی ساكار و به‌بێ ترس.
له‌م چیرۆكانه‌دا، پاڵه‌وانه گه‌شبین و ئازا و سه‌ركێش و چاونه‌ترسه‌كان، كه له پێناوی ئامانجێكی تایبه‌تی یا گشتیدا، به متمانه‌به‌خۆبوونه‌وه رووبه‌رووی مه‌رگ ده‌بنه‌وه. ئه‌نجامی چیرۆكه‌كانیش به سه‌ركه‌وتن و به‌خۆشی و شادی كۆتاییان دێت. بۆ نموونه، چیرۆكی (كوڕه ئازاكه و ئه‌ژدیها) كه چیرۆكێكی ره‌سه‌نی ئه‌فسانه‌ی میللی كوردییه.
(ئه‌ژدیهایه‌ك كانی و چه‌مێك، له خه‌ڵكی دێیه‌كی كوردستان داگیركردبوو.. ژماره‌یه‌ك گۆلك و مه‌ڕ و بزنی دێیه‌كه‌ی خوارد چه‌ند كه‌سانێكی دێیه‌كه چوون بیگوژن، به‌ڵام ده‌ره‌قه‌تی نه‌هاتن. كۆرێكی لاوی ئازا و دلێر و خوێن‌شیرین، بڕیاری دا كه دێیه‌كه‌یان له‌و ئه‌ژدیها دڕنده‌یه رزگار بكات خۆی ئاماده‌كرد و خه‌نجه‌ره ده‌بانه تیژه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی برد. له شه‌ڕێكی دژواری كه‌م وێنه‌دا، كوڕه لاوه‌كه توانی ئه‌و ئه‌ژدیهایه بكوژێت و خه‌ڵكی دێیه‌كه‌یانیلێ رزگـار بكات و به كانی و چه‌مه‌كه‌یان شادببنه‌وه ناوبانگی ئازایه‌تی و پاڵه‌وانێتی ئه‌م لاوه، گه‌یشته لای كچه پاشاكه‌ی وڵات ناردی به شوێن لاوه‌كه‌دا.. سه‌رسام بوو به ئازایه‌تی و جوانی و ژیری.. شووی پێكرد و بوون به دوو هاوسه‌ری دڵسۆز و به خۆشی و شادی ده‌ژیان)
له‌م چیرۆكه‌دامتمانه‌به‌خۆبوون و ئیراده‌ی به‌هێز به‌سه‌ر ترس و مردن‌دا، رزگاریخوازی به‌سه‌ر داگیركرداندا سه‌رده‌كه‌ون، كۆتایی چیرۆكه‌كه‌ش به خۆشی هاتووه" ئه‌گه‌رچی له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م چیرۆكه بۆ منداڵان دانه‌نراوه، به‌ڵام زۆر چیرۆك و رۆمانی جیهانیشهه‌ن درێژن و بۆ گه‌وره‌كان نووسراون. به‌ڵام نووسه‌رانێكی شاره‌زای بواری جیهانی ئه‌ده‌بی منداڵان، كورتیان كردوونه‌ته‌وه و به‌شێوازێكی سووك و ئاسان، به زمانێكی منداڵانه‌ی شیرین و ره‌وان،دووباره بۆ منداڵان دایان رشتوونه‌ته‌وه. له ئه‌مڕۆدا بوونه به به‌شێك له ئه‌ده‌بی منداڵان. بۆ نموونه، چیرۆكی (رۆبنسن كـرۆزو) له نووسینی (دانیال دیڤـۆ).
كه له ئه‌نجامی كۆڵنه‌دان و ژیانخوازی و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ته‌گه‌ره و كۆسپه‌كان، ژیان به‌سه‌ر مردن و شێنه‌یی به‌سه‌ر ته‌نگانه‌دا سه‌رده‌كه‌ون. به خۆشیش كۆتایی دێت.
چیرۆكی (تیتیله و بیبیله) ش كه چیرۆكێكی ئه‌فسانه‌یی ره‌سه‌نی كوردییه بۆ منداڵان، كه گورگه (هێمای سته‌مكارییه) هه‌ردوو كارژۆڵه‌كه قووت ده‌دات، كه بزنه خانی دایكیان دێته‌وه و نایانبینێت، ده‌زانێت كه گورگه بۆر خواردوونی، به گیانێكی له‌خۆبوردن و به سۆز و خۆشه‌ویستییه‌كی دایكانه‌وه، له شه‌ڕێكی ده‌سته‌ویه‌خه‌ی مردن و ژیاندا، بزنه‌كه به‌سه‌ر گورگه بۆره‌كه‌دا سه‌رده‌كه‌وێت و سكی هه‌ڵده‌دڕێت و به زیندووی تیتیله و بیبیله له سكیدا ده‌رده‌هێنێت.
مه‌به‌ست له زیندووكردنه‌وه له‌م چیرۆكه‌دا، بۆ ئه‌وه‌یه كه بۆ جاری دووه‌م تیتیله و بیبیله وانه و په‌ند وه‌ربگرن و زیاتر وریا و هۆشیاربن و ده‌رگـا له نـامۆ و نه‌ناس نه‌كه‌نه‌وه.
له چیرۆكی (ده‌نكه هه‌ناره) شدا، كه چیرۆكێكی فۆلكلۆری تری كوردیمانه و بۆ منداڵان و مێردمنداڵان له‌باره. ده‌نكه هه‌ناره له دوای مردنی دایكی ده‌بێته ژێرچه‌پۆكه‌ی باوه‌ژنه‌دڵـڕه‌ق و جادووبازه‌كه‌ی، ئیره‌یی به جوانی و به شۆخ و شه‌نگییه‌كه‌ی ده‌نكه هه‌نـاره ده‌بات. بۆیه چه‌ند جادوو و پیلانێكی بۆ داڕشت كه دووری بخاته‌وه و له ناوی به‌رێت.دوای چه‌ند پیلانێك، له رێی سێوێكی ژه‌هراوییه‌وه ده‌یمرێنێت.. به‌ڵام مردنه‌كه‌ی كاتی بوو، كوڕه پاشای وڵاتێكی تر ده‌یبینت و له‌ته سێوه ژه‌هراوییه‌كه‌ی له ده‌م ده‌رده‌كات. ده‌نكه هه‌ناره زینددوو بۆوه.. شازاده سه‌رسام و هۆگری جوانی ده‌نكه هه‌ناره ده‌بێت. خواستی و شایی و زه‌ماوه‌ندێكی خۆشی هاوسه‌رگیرییان سازكرد.. ئه‌م هه‌واڵه گه‌یشته باوه‌ژنه‌كه‌ی.. زۆری پێ ناخۆش بوو، له داخا مـرد.
ده‌نكه هه‌ناره،كه كچۆڵه‌یه‌كی بێ‌تاوان و دڵپاك بوو، شایه‌نی ژیانێكی ناخۆش و مردن نه‌بوو، بۆیه كوره پاشا بوو به فریاڕه‌سی و له چه‌وسانه‌وه وله مردن رزگاری كرد.
له‌م چیرۆكه‌شدا بێتاوانی به‌سه‌ر تاوانباری، خۆشه‌ویستی به‌سه‌ر رق، ژیانیش به‌سه‌ر مردن‌دا سه‌رده‌كه‌ون. كۆتایی چیرۆكه‌كه‌ش،به خۆشی بۆده‌نكه هه‌ناره به‌مردنیش بۆ باوه‌ژنه‌كه‌ی كۆتایی هاتووه.. ئه‌م كۆتاییه چێژ و خۆشی به منداڵان ده‌به‌خشێت.
كۆتایی هێنانی چیرۆكی منداڵان، به سه‌ركه‌وتن و خۆشی و شادی و به‌ه‌خته‌وه‌ری و به گه‌یشت به هـیوا و ئامانج.. یه‌كێكه له بنه‌ماكانی چیرۆكی سه‌ركه‌وتوو بۆ منداڵان.
گه‌لێ نه‌زیله و هه‌قایه‌ت و چیرۆكی میللی و فۆلكلۆریی ره‌سه‌نی كوردیمان هه‌ن، به تایبه‌تیش چیرۆكی ئه‌فسانه‌یی، كه به شێوازێكی جوانی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و راستی، بابه‌تی مردنیان له‌خۆگرتوون، ده‌كرێ سوودیان لێوه‌ربگرن بۆ ئاماده‌كردن و راهێنانی منداڵان، بۆ تێگه‌یشتنیان له چه‌مكی مردن و به دروستی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مردن و قبووڵكردنی.. ئه‌م چیرۆكانه ده‌بنه یارمه‌تیده‌رێكی باش و به هانده‌ر، بۆ خۆڕاگرتنی منداڵان، له كاتی له‌ده‌ستدانی كوتوپڕی خۆشه‌ویستێكی نزیك له ژیانیاندا.ئه‌م چیرۆكه میللییانه ئه‌و راستییه به منداڵانن ده‌گه‌یه‌نن، كه مردن به‌شێكی سروشتییه له ژیان..به بیركردنه‌وه و خۆڕاگری و رووبه‌رووبوونه‌وه ده‌توانن به‌سه‌ر ته‌نگانه و ناخۆشییه‌كاندا سه‌ربكه‌ون و درێژه به ژیانیان بده‌ن.. پێویسته له‌م جۆره نه‌ه‌زیله و چیرۆكانه بخرێنه پرۆگرامه‌كانی باخچه‌ی منداڵان و كتێبه‌كانی خووێندنه‌وه‌ی كوردی له قوتابخانه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی كوردستاندا.. تا منداڵانی كوردمان له منداڵییه‌وه له چه‌مكی مردن تێبگه‌ن و ده‌روون ئاماده‌بن و بتوانن رووبه‌ڕووی مردنی باوانیان ببنه‌وه و قبووڵی بكه‌ن.
(بتلهایم) ده‌ڵێت:"بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كه‌سه‌ری مردنی هاوڕێ یا دایك و باوك، یه‌كێك له رووه‌كانی به‌رنگاربوونه‌وه له ژیاندا، ئه‌و بیرۆكانه‌ن كه چیرۆكه میللییه‌كان پێشكه‌شیان ده‌كه‌ن، به كورتی واتای ژیان، ته‌نیا له رووبه‌ڕووبوونه‌وه و له خه‌بات و كۆڵنه‌دانـدا دێته‌دی"
زۆر له چیرۆكه میللییه‌كان، هانی منداڵی بچووكی باوكمردوو ده‌ده‌ن وپێی ده‌ڵێن: گه‌ر ئازا و خۆڕاگر و كۆڵنه‌ده‌ر و گه‌شبین بیت و متمانه‌ت به تواناكانی خۆت هه‌بێت و پشت به‌خۆت ببه‌ستیت، بێ ترس و ژیرانه رووبه‌ڕووی كێشه‌كان و به‌رهه‌ڵستییه‌كانی رێگه‌ی سه‌ركه‌وتنت ببیته‌وه، سه‌رده‌كه‌ویت و ده‌گه‌یت به هیوا و به ئامانجه‌كانت و به خۆشی و به كامه‌رانی ده‌ژیت..ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌شت كرد، دوای ئه‌وه‌ی كه باجی هه‌ڵه‌كانت ده‌ده‌یت، ده‌رفه‌تی راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانت هه‌یه و ده‌توانیت دوباره درێژه به رێڕه‌وی خه‌بات و تێكۆشان بده‌یت و كۆڵنه‌ده‌یت و سه‌ربكه‌ویت و بگه‌یت به خه‌ون و هـیواكانت.
به‌ڵام گه‌ر هاتو هه‌ڵه‌كه‌ت تاوانێك بێت ده‌رهه‌ق منداڵێكی تر، یا تاوانێكی به‌دڕه‌وشتی گه‌وره‌بێت و زیان به كه‌سانی تر و گشتی بگه‌یه‌نێت، ئه‌وه بزانه كه له سزادان ده‌رباز نابیت و دادپه‌روه‌ری رێی خۆی ده‌گرێته‌به‌ر.
لێكۆڵینه‌وه تازه‌كان، له باره‌ی چیرۆكه میللییه‌كانه‌وه، ئه‌وه ده‌خه‌نه روو،ئه‌گه‌رچی چیرۆكه میللییه‌كان، له فۆرم و له به‌رگێكی ئه‌فسانه‌ییدان.. به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكه‌كانیانداره‌نگدانه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه راستییه مرۆییه‌كانیان له‌خۆگرتوون. گه‌لێ راستی و به‌های مرۆڤایه‌تی و وانه و په‌ندی جوان و رێنمایی و ئامۆژگاری به‌سوودمان فێرده‌كه‌ن.
سەرچاوەکان:
١ـ تهـاني مهـدي: المـوت.. کیف تخـبر الاطـفال عـنە.. دیـوان العرب.
٢ـ مەهـاباد قـەرەداغی: چـۆن منـداڵان لە مەرگی بـاوان ئاگـادار بکـرێنەوە؟
گۆڤـاری شیکـار.. ژمارە (٢٨) ساڵی (٢٠١٩)
٣ـ انـس سمحـان: ان تناقـش الموت معهـم.. موقع جـیل.. ٢٠١٥
٤ـ دکتورە فاطـمە انـور االلواتي: الموت في ادب الاطـفال.. مجلة القـافلة..٢٠١٩
٥ـ سهـیـل ابراهـیم عـیساوي : الموت في قـصص الاطـفال.. موقع دیوان العرب.
٦ـ حنـان کـرکبي جـرایسي و رافـع یحـیی: التعامل مع الموت في قـصص الاطـفال.
مجلة اللغـة العـربیة.. العـدد (٤) لسنة ٢٠١٣
٧ـ دکتورە امیـمة جـادو: قـراءة حـول المـوت في الادب الشعـبي للاطـفال.
موقـع نافـذة العـرب.
رەزا شـوان
نەرویـج: ٣ی/ نۆڤەمبەر/ ٢٠١٩
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24