riklam

قه‌ڵادزێ.. ته‌رمێك ده‌دۆزرێته‌وه‌

کوردستان 09:50 AM - 2019-11-05
.

.

ئه‌مشه‌وی رابردوو ته‌رمێك به‌ناوی ( م . خ . ر ) له‌دایكبووی ساڵی 1946 پیشه‌ی كاسب، دانیشتووی قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕین گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ و دوای توێكاری بۆ لاشه‌كه‌ی ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه‌.

به‌ وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی ئه‌و جوتیاره‌ به‌یانییه‌كه‌ی چۆته‌ سه‌ر باخه‌كه‌ی له‌ نزیك پڕۆژه‌ی ئاوی خاس و له‌كاتی بڕینی داری مێو هه‌ڵدێراوه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

به‌ وته‌ی پزیشكی نه‌خۆشخانه‌ش 10 بۆ 15 سه‌عات ده‌بێت كه‌سه‌كه‌ مردوه‌، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.


PUKmedia راگه‌یاندنی پۆلیسی راپه‌ڕین

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket