riklam

كه‌ربه‌لا.. 72 سه‌عات ده‌درێت به‌حكومه‌ت

عیراق 09:14 AM - 2019-11-05
وێنه‌.. سكای نیوز

وێنه‌.. سكای نیوز

هۆزه‌كانی كه‌ربه‌لا 72 سه‌عات كات ده‌ده‌ن به‌حكومه‌تی عیراق له‌پای رشتنی خۆێنی چوار كه‌س.

شه‌وی رابردوو خۆپیشانده‌رانی كه‌ربه‌لا گه‌مارۆی كونسوڵخانه‌ی ئێرانيان له‌شاره‌كه‌ داو له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیشه‌وه‌ ته‌قه‌یان لێكرا، له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا چوار كه‌س كوژران.

له‌دوای رووداوه‌كه‌ش هۆزه‌ عه‌شایه‌ره‌كانی كه‌ربه‌لا كه‌ له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌رانن، ماوه‌ی 72 سه‌عات كاتيان دا  به‌هێزه‌ئه‌منییه‌كان و حكومه‌تی عیراق كه‌ ته‌قه‌كه‌ره‌كان راده‌ستی خۆپیشانده‌ران بكه‌ن.

خۆپیشاندانه‌كان له‌به‌غدای پایته‌ختیش به‌رده‌وامیی هه‌یه‌ و شه‌وی رابردوو پردی ره‌سافه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ داخرا كه‌ مه‌یدانی ته‌حریر به‌ ناوچه‌ی سه‌وز ده‌به‌ستێته‌وه‌.

له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كاندا هه‌ر یه‌ك له‌پرده‌كانی كۆماری و سنه‌ك و ئه‌حرار له‌به‌غدا داخراون و به‌ربه‌ستی كۆنكرێتی كراون.


PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket