riklam

بادینان.. شاناز برایم ئەحمەد ئۆرگانەكانی یەكێتی بەسەردەكاتەوە

ی.ن.ک‌‌ 09:09 AM - 2019-11-05
.

.

شاناز برایم ئەحمەد سەردانی مەڵبەندی(٤)ی رێكخستنی دهۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرد و لەلایەن عەبدوالباری زێباری لێپرسراوی مەڵبەند و ژمارەیەكی بەرچاو لە كادر و ئەندامانی یەكێتی لەسنووری بادینان پێشوازی لێكرا.

دواتر، بە ئامادەبوونی لێپرسراوی مەڵبەند لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەند و كادر و نوێنەرانی یەكێتی لە ئۆرگانە جیاجیاكان لەسنووری پارێزگای دهۆك كۆبۆوە. 

لەو كۆبوونەوەیەدا، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ئێستای كوردستان و بارودۆخی رێكخراوەیی یەكێتی و گرنگی بەستنی كۆنگرەی یەكێتی ئاڵوگۆڕ كرا، لەكۆتایی كۆبوونەوەكەشدا ژمارەیەك لەهەڤاڵان راشكاوانە تێڕوانین و بیروڕای خۆیان لەسەر دۆخی یەكێتی لەسنوری بادینان خستەڕوو.

دواتریش، سەردانی لقی دهۆكی یەكێتی ژنانی كوردستانی كرد و چەپكەگوڵی پیرۆزبایی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی ژنانەوە پێشكەشكردن و هیوای خواست بەهەمان گوڕ و تینەوە لەخەباتیان بەردەوام بن.

لەچوارچێوەی دیدار و سەردانەكەیدا، شاناز برایم ئەحمەد سەردانی كۆمیتەی رێكخستنی خوێندكاران و ناوەندی كۆمەڵایەتی بادینانی یەكێتی كرد و لەنزیكەوە گوێبیستی كێشە و گلەی  داواكانیان بوو، بە مەبەستی باشتر رایكردنی كارەكانیان و خزمەتكردنی زیاتری ئەو چین و توێژانی نوێنەرایەتیان دەكەن و پشتیوانی خۆی بۆ دووپاتكردنەوە.

هەر لەمیانەی سەردانەكەیدا بۆ سنوری بادینان، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كۆمیتەی 2ی رێكخستنی دهۆكی بەسەركردەوە، لەنزیكەوە گوێبیستی داوا و پێشنیاز و كێشەی هەڤاڵان بو، هاوكات باسی لە گرنگی سنوری بادینانی بۆ (ی.ن.ك) كرد كە بەدەروازەی شەهیدانی یەكێتی ناسراوە و تەئكیدیشی لەوەكردەوە كە هەروەك چۆن سەرۆك مام جەلال بادینانی خۆشویستووە و گرنگی پێداوە، ئێستاش بادینان هەمان خۆشەویستی لەدڵماندایە.

لەلای خۆیانەوە، هەڤاڵانی كۆمیتە تەكیدیان لەوەكردەوە كە هەر لەسەر رێبازەكەی سەرۆك مام جەلال بەردەوام دەبن و یەكێتی وەك بیلبیلەی چاوەكانیان دەپارێزن.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket