riklam

ئەڵمانییەكان: مەترسی لەسەر دیموكراسییەتی وڵاتەكەمانە

جیهان 08:49 AM - 2019-11-05
.

.

لە ساڵیادی روخاندنی دیواری بەرلیندا پەیمانگەی یوگوف ی تایبەت وپسپۆر لەدامەزراوەی  ئوین سوسایتی فاوندەیشن راپرسیەكی ئەنجامداوە و بەپێی ئەو راپرسیە كە رۆژی دوشەممە 4ی تشرینی دووەمی 2019 راگەیندرا نیوەی ئەڵمانەكان بەرێژەی 52% پێیانوایە دیموكراسیەتی وڵاتەكەیان لەمەترسیدایە.

 هەروەكو چۆن لەسەدا 51% لەپۆلۆنیاو لەسەدا 58% لە هەنگاریاو رۆمانیا دیموكراسیەت لەبەردەم هەرەشەدایەو كەمترینیش لە ولاتی "چیك"ە بەپێی ئەو راپرسیە دەركەوتووە هەندێك لەو ئازادیەی كەلە 1989گەیشتە ترۆپك لەئێستەدا  لەژێر فشاردایە.

ئەم راپرسیە كەهاوكاتە لەگەڵ یادی 30 ساڵەی روخاندنی دیواری بەرلینداو زۆربەی ئەوانە بەشداریان تیاكردوە كەلە ئەلمانیای رۆژهەڵاتی جارانن رەخنە لەحكومەتی ئەڵمانیا دەگرن سەبارەت بەو مەترسیانەی لەسەر دیموكراسیەتی وڵاتەكەیان هەیە.

لەراپرسیەكەدا 12 هەزار كەس لەئەڵمانیا و پێنج سەد كەس لەئەوروپای ڕۆژهەڵاتی یەكێتی ئەوروپا بەشداریان تیاكردووە.

ئەو دامەزراوەیە پێیوایە ئەنجامی ئەو ڕاپرسیە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە ترس و بێ ئومێدی و بەرتەسكبونەوەی ئابوری و ناڕازیبوون بەو ڕەوشەی ئێستاو شتی تر وایكردوە ئەو ترسە لای تاكەكان دروستبێت كە دواجار هاوڵاتیان خۆیان لەباوەشی توندرەوە میللیگەراییەكاندا ببیننەوە.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا

س/ ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket