riklam

كۆسرەت ڕەسول بەشداری پرسەی حەمید دەروێش"ی كرد

ی.ن.ک‌‌ 10:01 PM - 2019-11-04
.

.

‎ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٤/١١/٢٠١٩ لەشاری سلێمانی كۆسرەت ڕەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەیاوەری سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی بەشداری كرد لە پرسەی كۆچكردوو حەمید دەروێش سكرتێری پارتی پێشكەوتنخوازی كورد لە سوریا.

 

‎لەمیانی بەشداریكردنی لەپرسەكەدا جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی ئاراستەی خانەوادەی مامۆستا حەمید دەروێش و ئەندامانی پارتی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كورد لەسوریا كردو ڕایگەیاند كە حەمید دەروێش تەمەنی خۆی تەرخانكرد بۆ خزمەتی كوردو كوردستان و دۆستی لەمێژینەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بوو.

 

‎كۆسرەت ڕەسول گوتیشی بەداخەوە حەمید دەروێش بەجێی هێشتین لەكاتێكدا ئەمڕۆ كورد لە سوریا پێویستی بە ئەزموونی حەمید دەروێش بوو بۆ چارەسەری كێشەی بنەڕەتی كورد.

 

‎هەر ئەمڕۆ كۆسرەت ڕەسول و وەفدی هاوڕێی سەردانی ماڵی هەڤاڵ عادل موراد سكرتێری پێشووی ئەنجومەنی ناوەندی كرد.

 

‎كۆسرەت ڕەسول ڕوو لە ئەندامانی خانەوادەی هەڤاڵ عادل موراد باسی لە ئەزموون و ڕۆڵی هەڤاڵ عادل موراد كردو دووپاتی كردەوە كە كۆچی دوایی ئەو كۆستێكی گەورە بوو بۆ كوردو یەكێتی.

 

‎جێگری سكرتێری گشتی گوتیشی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەری ڕەنج و خەبات و قوربانیدانی هەڤاڵانی وەك عادل مورادو شەهیدان و تێكۆشەرانیەتی و ئەركە لەسەر هەموو هەڤاڵانی یەكێتی پارێزگاری لەحزبی شەهیدان بكەین و باشترین وەفا بنوێنین.

 

‎لەبەرامبەردا كەسوكاری هەڤاڵ عادل موراد سوپاسی هەڤاڵ كۆسرەت ڕەسول و وەفدی هاوڕێیان كرد.

 

PUKmedia تایبه‌ت 

 

11.jpeg

64900C19-0F8C-4643-B3CF-A0C4824807A0.jpeg

0715150C-61CD-4DD2-903D-E36B7C84BA36.jpeg

B68F66F6-BDDC-4880-A8A6-4E4E2FF343FF.jpeg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket